"ڤیاگرای ژنان" دروستده‌كرێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 05 حوزەیران 2013 12:15

به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ هه‌تا ساڵی 2016 ده‌رمانێك بۆ زیاتركردنی چالاكی سێكسی تایبه‌ت به‌ ژنان "ڤیاگرای ژنان" فه‌راهه‌م ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ده‌رمانه‌ پێكه‌وه‌ جه‌سته‌ و ده‌ماغ جۆش بدات.
به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ كۆمپانیای (ئیمۆشناڵ بره‌ین) كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ ئه‌مریكا و هۆڵه‌ندایه‌ له‌ئێستادا سه‌رقاڵی دوو ده‌رمانی نوێیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ساردی سێكسی له‌لای ژنان، و یه‌كێك له‌ ده‌رمانه‌كان ناوی (لیبریدۆس)ه‌ و كاریگه‌ریی باشی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌رمانه‌كانی دیكه‌ی چالاكی سێكسی هیچ هه‌ستێكی لا دروست نه‌كردوون، و ئه‌م ده‌رمانه‌ كاریگه‌ریی هه‌یه‌ له‌سه‌ر زیاتركردنی ئاره‌زووی سێكسی له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌ماغه‌وه‌.