خانمان به‌ ئاوی سارد خۆتان بشۆن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 05 حوزەیران 2013 12:07

خۆشۆردنن بە ئاوی سارد چارەسەرێکە بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك، توێژینەوە ئەڵمانییەکان جەختیان لەوەکردەوە ئەو کەسانەی بۆ ماوەی ٤ هەفتە بە ئاوی سارد چارەسەرکران، ئاستی بەرگری لەنەخۆشییەکان لەلایان بەرزبوویەوە، بۆ کەمکردنەوەی ئازار، چونکە یارمەتی لەش دەدات بۆ دەردانی هۆڕمۆنی ئەلئەندرۆفین، هەروەها مەزاج چاکدەکات و مێشك چالاك دەکات.

بۆ بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەنەخۆشییەکانیش به‌سووده‌، هه‌ر بۆیه‌ گەورە بەتەمەنەکان لە چین به‌ ئاوێکی زۆر سارد خۆیان دەشۆن بەشێوەی کۆمەڵ لە ئاوی سارد کە دەگاتە بەستن، ئەمەش بەرگری لەشیان زیاد دەکات و ئەندامەکانی لەشیان لەناوەوە چالاك دەکاتەوە.

بۆ ئەوەی سوود لە ئاوی سارد وەربگریت بەدوشێکی شلەتین دەست پێبکە هەموو بەیانیەك کاتی تەواو بوون ئاوە شلەتێنەکە بگرە ئاوی سارد بەربەرەوە لە قاچتەوە دەستپێبکە ئینجا دەست ئینجا دەموچاو ئیجا سەرت دواتر رادێیت له‌سه‌ری.
هەوڵ مەدە ئاوی سارد بەکاربهێنیت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی ئەگەر هاتوو بەدەست نەخۆشی ئێسکەوە دەناڵێنیت، وەکو ئازاری پشت و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن