لەکاتی دوگیانیدا قژ بۆیە مه‌كه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 05 حوزەیران 2013 11:58

لەکاتی دوگیانیدا لەشی ئافرەت توشی چەند گۆرانکارییەك دەبێت ، ئەم گۆرانکارییەش بیغی سەریش دەگرێتەوە، قژ بێهێز و لاواز دەبێت و توشی هەڵوەرین دەبێت.
سەرەڕای ئەوەش هەندێك لەئافرەت لەکاتی دوگیانیدا قژیان بۆیاخ دەکەن، ئەوەی نایزانن ئەم ژنانە ئەوەیە ئەم بۆیاخە تەنها زیان بەقژیان ناگەیەنێت بەڵکو زیان بەمنداڵەکەشیان دەگەیەنێت، چونکە ماددەی کیمیاوی کاریگەری هەیە له‌سه‌ر كۆرپه‌له‌كانیان کە لەپێکهاتەی بۆیاخەکەدا هەیە.
جگەری منداڵەکە لەگەڵ گورچیلەکانی هێشتا ته‌واو دروست نه‌بوون، ئەوکاتە لەشی بەرگری نامێنێت لەو ژەهرانەی کە بۆیەکە دەبێتە سەرچاوەیەك بۆ زیان بۆیان.
لەبەرئەوە دەبێت ژنی دووگیان دوربکەوێتەوە لە بۆیاخ کردنی قژ، هەروەها پزیشکەکانیش ڕێگە نادەن بەژنی دووگیان قژیان بۆیاخ بکەن، بەڵام وا باشە بۆیەی قژی بێ ماددەی کیمیاوی بەکاربهێنن و لەکاتی به‌كارهێنانی نابیت بهێڵیت بەر بیخەکەی بکەوێت، بۆ ئەوەی ئەو ماددەیەکی تیایەتی هەڵینەمژێت و نەیگەیەنێت بۆ منداڵەکەت.