چۆن دەبیتە خاوەنی پێستێكی سەرنجڕاكێش پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 19 ئایار 2013 06:44

كێشەكانی پێست زۆرن و هۆكارەكانیش زۆربەیان خۆمانین بە هۆی ئەو ماددە كیمیاییانەی بەكاریان دەهێنین، یان نەشارەزایی لە بەكارهێنانیان بۆ ئەوەی لەم كێشانە ڕزگارمان بێت و ببینە خاوەنی پێستێكی سپی و سەرنجڕاكێش ئەوا ئەم تێكەڵە تایبەتە بەكار بهێنە.

پێكهاتە سەركییەكان:
نیو لتر شیر، دوو كوپ ئاوی گوڵ، سابوونێكی دۆڤ ڕەنگی سپی بێت، گیراوەی سپی دەموچاو.

چۆنیەتی ئامادەكردنی:
سەرەتا شیرەكە دەخەینە سەر ئاگر، پاشان سابوونەكەی تێ دەكەین، بەڵام دەبێت لە ڕەنە درابێت بۆ ئەوەی كارەكە ئاسانتر بێت دوای ئەوە ئاوی گوڵەكە و گیراوەكەی تێ دەكەین.

ئەم گیراوەیە لەناو بەفرگرەدا دادەنێین و لە هەفتەیەكدا سێ جار بەكاری دەهێنین