چۆن ده‌بیت به‌ بووكێكی نمونه‌یی! پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 14 ئایار 2013 22:47

بووكێكی خه‌یاڵی :
وێنه‌كانی رۆژی هاوسه‌رگیریتان بۆ بیره‌وه‌ری ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ هۆی شانازی پێوه‌كردنتان، بۆیه‌ به‌ر له‌ هاوسه‌رگیری و ماره‌بڕین بڕیارڕێكی گرنگ بده‌ن سه‌باره‌ت به‌ ئارایش و رواڵه‌تی خۆتان كه‌ له‌ هه‌موو كاتێك جوانتر ده‌ربكه‌ون.

به‌ر له‌ رۆژی هاوسه‌رگیری:
نهێنی جوان ده‌ركه‌وتن له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری و ماره‌بڕین، بوونی خه‌وێكی پێویسته‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ رۆژی هاوسه‌رگیری. هه‌موو شه‌وێك گرنگی به‌ خۆتان بده‌ن و له‌سه‌ر روخسارتان خاولیه‌كی شێدار و گه‌رم دابنێن، ئه‌گه‌ر پێویست بوو له‌ ژووره‌كه‌تان مۆم داگیرسێنن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ ئارامی بكه‌ن.
ئه‌و كارانه‌ی كه‌ بیری ئێوه‌ی سه‌رقاڵ كردووه‌ له‌ ده‌فته‌رێكدا تۆماری بكه‌ن، تاوه‌كو له‌ بیرتان نه‌چێت وبیرتان  ئاسوده‌ بن.
خۆراكی ته‌ندروست بخۆن به‌ تایبه‌تی له‌ رۆژه‌كانی كۆتاییدا، له‌ خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئاوسانی سك دوور بكه‌ونه‌وه‌.
گرنگی به‌ هه‌ڵبژاردنی ئارایشگا بده‌ن و كه‌سێكی شاره‌زا و به‌ ئه‌زموون هه‌ڵبژێرن و به‌ر له‌ رۆژی هاوسه‌رگیری پێویسته‌ راوێژی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و كرێمی شێدار كه‌ره‌وه‌ی پێست به‌كار بێنن. 
ستایلی قژ:
مۆدێلی تانج و گوڵ و تۆڕی سه‌ر ده‌ورێكی گرنگ ده‌بینن له‌ ستایلی قژی بووكدا، ئه‌گه‌ر قژتان كورت ده‌كه‌نه‌وه‌، باشتره‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ رۆژی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ئه‌مكاره‌ بكرێت. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی قژتان به‌ باشی رێك بخرێت پێویسته‌ به‌ نه‌رم كه‌ره‌وه‌ی قژ بشۆردرێ، ده‌توانن رۆنی روه‌كی به‌كار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كار بێنن.
زاوا ده‌بێت گرنگی به‌ قژی بدات و هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ رۆژی هاوسه‌رگیری، بیر له رێكخستنی قژ و روخساری بكاته‌وه‌.
هه‌ڵبژاردنی كرێم زۆر گرنگه‌ كه‌ ده‌بێت كرێمێك هه‌ڵبژێر‌ له‌گه‌ڵ ره‌نگی سه‌ره‌كی پێستی ئێوه‌دا بگونجێت. ماسكاره‌ی دژه‌ خۆر و نوێ به‌كار بێنن،  ماسكاره‌ی ره‌ش و قاوه‌یی بۆ هه‌موو جۆره‌ پێستێك ‌گونجاوه‌.
نابێت پێست بریسكه‌ی بێت، دوای كرێم كه‌مێك سپیاوی له‌سه‌ر پێست بده‌ن، به‌مجۆره‌ له‌ وێنه‌كاندا جوانتر ده‌رده‌كه‌ون. هه‌روه‌ها سایه‌ی چاو نابێت كرێم بێت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی چرچی و لۆچی پێڵوی چاو. خه‌تی لێو له‌ ژێر سوراوی مات به‌كار بێنن.
ده‌سته‌كانتان له‌ زۆربه‌ی وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه‌ پێویسته‌ پێشتر به‌ كرێمی شێدار نه‌رم بكرێنه‌وه‌. بۆنێكی سوك و رۆمانسی به‌كار بێنن.