پێش خەوتن ماکیاج لێبکەرەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 14 ئایار 2013 22:44

ئەگەر دەتەوێت پێستێکی پاك و تەندروستت هەبێت و هیچ ئەنجامێکت دەست ناکەوێت، چونکە هەڵەیەکی گەورە دەکەیت کە زیان بە پێستت بگەیەنێت، زۆرێك لە ئافرەتان دەخەون بە بێ ئەوەی مەکیاجەکەیان لابەرن و پاکیبکەنەوە، ئایا لەبیریان دەچێت یاخود تەمەڵی دەیانگرێت بۆ لابردنی؟ یاخود وا دەزانن گرنگ نییە ماکیاج لابەرن پێش خەوتن؟

کاتێك کە ماکیاج دادەنێیت لەسەر پێستی دەموچاوت هەموو کونیلەکان دەگرێت، لەڕێگەی ئەو کونیلانە پێست ئارەق دەردەدات و بەرهەمی ئەلسیبوم کە یارمەتی تەڕکردنی پێستەکە دەدات، لەبەرئەوە پێستت دادەپۆشرێت بە ماکیاج بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی زیپکە.

کاتێك دەخەویت بەبێ ئەوەی ماکیاج لابەریت، کونیلەکانی پێست هەناسە وەرناگرن بۆ دروستکردنی خانە، ئەمەش کرداری پاککرانەوەیی خانە مردووەکان دوادەخات و بەرهەمهێنانی خانەی نوێ.
هەروەها پێویستە ماکیاجی چاویشت لابەریت نەگ تەنها ماکیاجی پێست، بۆ ئەوەی بەدووربیت لە هەوکردنی چاوو کاریگەری حەساسییەت، ئاگاداربە لەلابردنی ماکیاج پێش خەو هه‌رچه‌نده‌ ماندووش بیت.