چۆن دەتوانی دیارییەکی گونجاو پێشکەشی هاوسەرەکەت بکەی؟ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 22 نیسان 2013 01:10

ئەگەر دەگەڕێیت بۆ دیارییەکی گونجاو  بۆ هاوسەرەکەت،

ئەگەر هاتوو ویستت بزانی هاوسەرەکەت چۆن دەتوانێت دیارییەکی گونجاوت بۆ هەڵبژێرێت با ئەم بابەتە بخوێنێتەوە.

یەکەم: دەتوانی پرسیاری لێبکەی لەبارەی  شتێکی دیاریکراو  کە حەزی لێبێت و بیەوێ  بەدەستی بهێنێت بۆ ئەوەی تۆ پێشکەشی بکەی.

دووەم: ئەگەر ویستت بیکەی بە سوپرایز بۆی پێویستە  پرسیار لە دایکی یان هاوڕێیەکی نزیکی بکەی لەسەر ئەو شتەی کە هاوسەرەکەت دەیەوێت یان ئەو دیارییەی کە دڵی پێی خۆش دەبێت.

سێیەم: پێویستە هەندێ گۆڤاری بۆ ئامادەبکەی  کە نمایشی جلوبەرگ دەکات یان بەشێکی پێویست بۆ ئەوەی بزانی حەزی لە چییە.
چوارەم: گرنگتر لە دیاری دەرونێتی، ڕێگەی پێچانەوەو پێشکەشکردنی پێویستە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش و جوانی هەبێت لەگەڵ چەپکێک گوڵ لەو ڕەنگەبێت کە حەزی لێدەکات  لەگەڵ نامەیەک کەوشەی خۆشەویستی لەسەر نوسرابێت.

پێنجەم: باشترە بۆی بکەی بە سوپرایزێکی جوان و لە کاتێکی ئارام و ڕۆمانسیدا پێشکەشی بکەی.