بەم گیراوەییە دەبێتە خاوەن پێستێكی گەشاوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 09 نیسان 2013 12:27

خانمان زیاتر بە پێستییان سەرنج راكێش دەبن ، بۆیە پێویستە زۆر گرنگی بە پێستییان بدەن  تاوەكو بە نەرم و گەشاوەیی بمێنێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن بە سوودوەرگرتن لە بەكارهێنانی سێو دەبێتە خاوەنی پێستێكی تەندروست و جوان، كە دەتوانن بە چەند شێوازێك جیاواز بەكاربهێنن.لێرەدا شێوازی ئامادەكردنی چەند گیراوەیەكی سێو دەخەینە روو: كە خانمان دەتوانن لە ماڵەوە ئامادەی بكەن و سوودێكی زۆری لێ وەربگرن بۆ پێستیان:

- سێو وەك كرێمێكی شەوان بۆ پێستی هەستیار: پێكهاتەكانی " 1 سێو، 1 كووپ لە رۆنی زەیتوون، 1 كووپ لە ئاوی گوڵ".

چۆنیەتی ئامادەكردنی "پاكردنەوەی سێوەكە لە توێكڵەكەی پاشان سێوەكە لە ڕەدە دەدەین، پاشان هەندێك لەڕۆنی زەیتوونەكەی تێدەكەین و بە جوانی لێكی دەدەین، دوایی تێكەڵەكە لە شوێنكی گەرم دادەنێین،  بۆ ماوەی چەند خولەكێك تا وەك هەویری لێدێت، پاشان ئاوی گوڵەكەی تێدەكەین، بۆ ماوەی چەند خولەكێك تاوەكو  بەباشی تێكەڵ بێت و كەمێكیش گەرم بێت.

دوای ئەوە لێی دەگەڕێین تاوەكو سارد دەبێتەوە، دەتوانیت ئەم تێكەڵەیە شەوان بەكار بهێنیت و دەكرێت لە ناو قوتوویەكدا هەڵبگیرێت و تا ماوەی هەفتەیەكیش سوودی لێوەربگرین.

ئەم تێكەڵەیە یارمەتی پێست دەدات، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە، بۆ دۆخی پێشو. ئەم گێراوەیە وا لە پیست دەكات كە هەمیشە ساف و گەشاوە دەركەوێت.

- سێو وەك سابوونێك بۆ شوشتنی پێست: "بە بەكارهێنانی شەربەتی سێو لەگەڵ 2 كەوچكێكی بچووك شیر، لەگەڵ كەوچكێكی بچووك هەنگوین. پاشان هەموویان تێكەڵ بكە و تێكەڵەكە بە بەكارهێنانی لۆكەیەك یا هەر شتێكی نەرم لە پێستی دەموچاوتی بدە بۆ ماوەی چەندخولەكێك لەسەری بهێڵەوە، دوای ئەوە بە ئاو شلەوتێن جوان بیشۆ. بەم شێوەیە دەبیتە خاوەنی پێستێكی نەرم و سپی.