شاجوانی جیهانی 2018 بەرووداوێکی ناخۆش گیانی لەدەستدا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 06 تەمموز 2018 02:59

ئەو ژنەی بە شاجوانی جیهانی 2018 هەڵبژێردرا، بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی "سکای نیوز" سانیا شاکیروڤا کە وەک ژنێکی ڤێتنامی خاوەنی هاوسەرە، نازناوی شاجوانی جیهانی پێ بەخشرابوو، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی "قرگیزستان" راگەیاندرا، کە لەسەر رێگای "بالیکتشی کاراکول" لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا گیانی لەدەستداوە، بەهۆی ئەوەی شوفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بە سەختی برینداربووە.

سانیا شاکیروڤا تەمەنی 30 ساڵ بوو، هاوینی رابردوو لە کێبڕکێی شاجوانی ئەو ژنانەی هاوسەریان هەیە، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.