بۆ گه‌یشتنت به‌دڵی پیاو ئه‌و پێنج هەنگاوه‌ ئه‌نجام بده‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 12 شوبات 2018 02:22

پسپۆرانی بواری دەروونی خێزانی، پێنج هەنگاوی سادەیان بۆ ژنان دیاریكردووە، تاكو لەرێگەیەوە بگاتە دڵی پیاو. ئەو هەنگاوانە چین؟

یەكەم. چاوەكانی: سەیركردنی ژن بەشێوەیەكی سەرنجراكێش و رۆمانسیانە، لەسەرو ئەو هەنگاوانە دادەنرێت بۆ گەیشتن بەدڵی پیاوان، هەروەها لەسەر ژنان پێویستە بەباشترین شێوە چەكی مێینەی خۆیان بەكاربهێنن بۆ كێشكردنی چاوی پیاوان بۆ سەر خۆیان، بۆ نموونە رەنگی قژی ژن، یەكەمین شتێكە كەچاوی پیاوانی دەكەوێتە سەر، بۆیە دەبێت رەنگی قژی ژنان بەشێوەیەك بێت كەخواستی پیاوی لەسەر بێت.

دووەم. گوێیەكانی: دەنگی ژن كاریگەریەكی گەورە دەكاتە سەر هەستەكانی پیاو، دەبێت ژنان لەكاتی قسەكردندا بەشێوەیەك قسە بكەن كەسەرنجی پیاو رابكێشێت و حەز بكات كەگوێ لەقسەكانی بگرێت، هەروەها پێویستە ژنان بزان كەی قسە دەكەن، كەی پێدەكەنن، كەی بێدەنگ دەبن و رەچاوی هەستی پیاو بكەن.

سێیەم. لوتی: بۆن رۆڵێكی گەورە دەگێرێت بەشێوەك كەبروا ناكرێت، بۆنی خۆش زۆر كاریگەرە بۆ نزیكبوونەوەی پیاو لەژنەكەی و بەپێچەوانەوەش، چەندین لێكۆڵینەوە دەریدەخەن كەبۆنی خۆش دەبێـتە هۆی بەهێزبوونی پەیوەندی نێوان پیاوو ژن.
لەبارەی حەزی پیاوانیشەوە بۆ بۆن، ئەو لێكۆڵینەوانە ئاماژە بەوە دەكەن، كەخۆشترین بۆن لای پیاو بۆنی سروشتیە.

چوارەم. دەستەكانی: دەست لێدان لەپیاو بەشێوەیەكی وروژێنەرانە، شوێنێكی فراوان لەدڵی پیاوان داگیر دەكات، یاخوود ئەو جلانەی ژنان دەیپۆشن كاریگەری زۆر دەكاتە سەر دڵی پیاوان.

پێنجەم. دەمی: پێوێستە لەسەر ژنان گرنگی  بەپاك و خاوێنی ددانەكانی بدات، هەروەها بوونی زەردەخەنەش لەسەر لێو كاریگەری سەرسوورهێنەری دەبێت.