باشترین شێوازی ماكیاژكردن بۆ خانمان له‌چكپۆش
باشترین شێوازی ماكیاژكردن بۆ خانمان له‌چكپۆش پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 12 شوبات 2018 02:12

له‌ ئێستادا ماكیاژ بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ ژیانی ڕۆژانه‌مان، جا چ ئه‌و خانمانه‌ی كه‌ له‌چك ده‌كه‌ن یان نا، به‌ڵام ده‌بێت بزانین چۆن و چی به‌ كاردێنین، ئه‌ویش به‌ كڕینی ماركه‌ی باش و گونجاو.

ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌تدا من باسی ده‌كه‌م، شێوازی ماكیاژكردنی ئه‌و خانمانه‌یه‌ كه‌ له‌چك ده‌كه‌ن و باڵاپۆشن.

بێگوومان ئه‌و خانمانه‌ی كه‌ له‌چك ده‌كه‌ن له‌ ڕووی شێواز و جۆری ماكیاژكردنه‌كه‌یانه‌وه‌ جیاوازن له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمانه‌ی كه‌ له‌چك ناكه‌ن، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت خانمانی له‌چكپۆش زۆر وریای جۆر و شێوازی ماكیاژكردنه‌كه‌یان بن، بۆیه‌ پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێنماییانه‌ بكه‌ن:

1 - یه‌كه‌م هه‌نگاو ئاگاداری ئه‌و كرێمه‌به‌ كه‌ پێش ئه‌ساس یا سپاو به‌كاریدێنیت ‌ با له‌ ڕه‌نگی پێستت بێت یا ده‌ره‌جه‌ك كاڵتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر ده‌ركه‌ویت وه‌ هه‌وڵ بده‌ دژه‌ خۆری تێدا بێت(ضد الشمس) بۆ ئه‌وه‌ی پێستت له‌ سوتانی هاوینه‌ به‌ دوربێت.

2 سپاو یا پۆدره‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌بیت له‌ ڕه‌نگی پێستت بێت كاڵتر بێت له‌ ڕوی خۆت یا ڕه‌نگی ئاوی هه‌بێت كه‌ جیات كاته‌وه‌ له‌ بێ ماكیاژی .

3 بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ چاویان بچوكه‌ قه‌ڵه‌م بده‌ن له‌ ژێری چاو و سه‌روی چاو له‌گه‌ڵ لێدانی مه‌سكارا كه‌ پرژانگه‌كان به‌رز بكاته‌وه وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ چاویان گه‌وره‌یه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌‌.

4 بۆ به‌كارهێنانی سوراو ئه‌گه‌ر پشته‌ چاو كاڵ بوو سوراوی تۆخ بكه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر پشته‌ چاو ڕنگی تۆخت به‌كارهێنا بوو با سوراوه‌كه‌ت كاڵ بێت.

به‌ڵام ئه‌وه‌شت له‌ بیر بیت پێش ماكیاژ ده‌مو چاوت به‌ جوانی بشۆ بشزانه‌ كه‌ پێستت چ جۆرێكه‌ وشكه‌ یا چه‌وره‌ یا ئاساییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سابونه‌ به‌ كاربهێنیت كه‌ له‌ ده‌موچاوت دێته‌وه‌ له‌ دوای شوشتن به‌ شـتێكی نه‌رم ده‌موچاو بسره‌وه‌ ئینجا هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو میكیاژ بكه‌ هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ ماڵ یا پێش خه‌و ده‌مو چاو بشۆ ماكیاژ لێب كه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌موچاوت له‌ ماندووبون به‌ دوربێت.