چەند زانیارییەک دەربارەی قۆناغی دەستگیرانداری چاپکردن
یەک شەممە, 11 شوبات 2018 21:50

دەستگیرانداری بە قۆناغێکی هەستیار دادەنرێت لە ژیانی تاکەکاندا چونکە ئەو دوو کەسە یەکتری ناناسن و بە تەواوی شارەزای ژیانی یەکتری نین، دەیانەوێت لەو قۆناغەدا بە تەواوی یەکتر بناسن، هەروەها قۆناغێکە کە چەندین گۆڕانکاری لە ژیانی کەسەکاندا ڕوودەدات.

ماڵپەڕی "ئەنوسە" ئاماژەی بە کۆمەڵێک ڕاستی کردووە کە لە قۆناغی دەستگیرانداریدا ڕوودەدات، کە بریتین لە:

- ترس لە قۆناغی داهاتوی ژیان، ئایا ژیانی داهاتوم چۆن دەبێت؟ دەبمە خاوەنی خێزانێکی بەختەوەر؟

- گۆڕینی هاوڕێ، لە قۆناغی دەستگیرانداری بەدواوە پەیوەندیت لەگەڵ بەشێک لە هاوڕێکان دەگۆڕێت.

- ئاشکرابوونی هەندێک خووی خراپ، هەرکەسێک خاوەنی کۆمەڵێک خووە کە باش یان خراپ بێت، بەڵام لە قۆناغی دەستگیرانیدا خووە خراپەکان و تەنانەت باشەکانیشت ئاشکرا دەبن.

- لایەنی ئابوریت دەگۆڕێت بەجۆرێک خەرجیت زیاتر دەبێت، بەمەش لایەنی داراییت کەمتر دەبێتەوە لەچاو جاران.