بۆ دڵخۆشبوونی هاوسەرەکەت ڕۆژانە ئەم دەستەواژانەی پێبڵێ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 03 ئاب 2017 23:34

ژیانی هاوسەری پێکدێت لە تێگەیشتن و هەوڵدانی هەردوولا بۆ دڵخۆشبوون و بەختەوەربوون، و لێرەدا کۆمەڵێك لەو دەستەواژانە خراونەتەڕوو کە باشتروایە پیاوان ڕۆژانە بەکاریبهێنن لە ژیانی هاوسەرییاندا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی جەمیلە، کۆمەڵێك لە دەستەواژانە هەیە کە خۆشی بە خانمان دەبەخشن، بۆیە باشتروایە پیاوان هەموو ڕۆژێك بەکاریبهێنن لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا، وەك:

١. "بەیانیت باش و شەوێکی شاد"، ئەم دەستەواژانە بکە بە خویەکی ڕۆژانە و بەیانیان لەگەڵ هەستان لە خەو و شەوان پێش خەوتن ئەم وشانە بەکاریبهێنە.

٢. "ڕۆژەکەت چۆن بوو" ئەم دەستەواژەیە وادەکات هاوسەرەکەت هەست بکات کە گرنگی بە وردەکارییەکانی ژیانی دەدەیت.

٣. " شانازیت پێوە دەکەم"، کاتێك کە هاوسەرەکەت شتێك ئەنجام دەدات پێی بڵێ کە کارەکەی باشە و تۆ شانازی پێوە دەکەیت بۆ ئەوەی لە جاری داهاتوودا متمانەی بە خۆی هەبێت و بە شێوازێکی باشتر ئەنجامی بدات، بە پێچەوانەوە بە کەم زانینی کارەکەی وادەکات هەست بە کەمیی بکات.

٤. " وام لێدەکەیت هەست بە دڵخۆشی بکەم" گەر هاوسەرەکەت هەست بکات کە تۆ لەگەڵیدا دڵخۆشیت زیاتر هەوڵی دڵخۆشکردنی تۆدەدات و چێژ لەو کاتانە وەردەگرێت کە لەگەڵ تۆدا بەسەری دەبات.

٥. "تۆ زۆر جوانی" بۆ ئافرەتان گرنگە کە لە چاوی هاوسەرەکانیاندا جوان و سەرنچڕاکێش بن و هەست بکەن کە کەس لە ئەوان جوانتر نییە، ئەمە وادەکات هاوسەرەکەت زیاتر هەست بە بوونی خۆی بکات و پەیوەندیتان باشتر ببێت.