چه‌ند ئامۆژگاریه‌ک گرنگ بۆ ئه‌و خوشکانه‌م که‌ زۆر بێ ئاگان!!!! پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 03 تەمموز 2017 00:30

تكایه‌ ئه‌ی خوشكی من كه‌مێ كاتت بگره‌ له‌گه‌ل ئه‌م براخه‌مخۆره‌ت ئه‌م ئامۆژگاریه‌ بخوینه‌وه‌ هه‌مووی ئامۆژگاری خه‌م خۆرین بۆتۆی به‌رێز سه‌رفرازی دنیا و قیامه‌تی پێوه‌ به‌نده‌ . ئه‌ی خوشكی ژیرم پرسیارت کردووە لەخۆت ئه‌م ژیانه‌ی دنیا هه‌مووی كاتیه‌و ده‌ڕوات بیرته‌ تۆ دوێنی چه‌ن سال بووی ئێستا بووی به‌چه‌ن . بۆچی بێفه‌رمانی خوای گه‌وره‌ بكه‌ین بیربكه‌وه‌ ڕۆژێک دادێ پیر ئەبی و ئەو جوانییەی کە هەتە هەروا بەردەوام نابێ چەن سالی تر پیربوون ئەبیتە سەرنجامت ! کەگەنجەکانت به‌خۆڕازاندنه‌وه‌كه‌ت سەر قال کردبووە ! کە پیر بووی و جوانیت نەما لای گەنجەکان وەک پێشتر نابی کەسەرسام بوون پێت کەکاتێ گەنج بووی ! هه‌موو ده‌هاتنه‌ سه‌ر ڕێگات تاسه‌یرت بكه‌ن نه‌فسی خراپیان پێت تێربكه‌ن. لەم ڕۆژگارە ئافره‌ت كێشه‌ی سه‌ره‌كی تاوانه‌كانه‌ كه‌ خۆی ئه‌رازێنته‌وه‌ وه‌ك بوكه‌ شوشه‌ پانتۆلی ته‌سك و جلی نمیجه‌ ڕووت بۆته‌ پیشه‌ی بۆ زانكۆ و مهه‌ده‌كان ‌! باش بزانه‌ هیج سوودی نیه‌ كه‌ خۆت ئه‌رازینه‌وه‌ جگه‌ له‌سووك بوون هیجی تر نیه‌ ! له‌گه‌ل ڕێزمان بۆخوشكانیكی خوا وویست كه‌به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك دوورن له‌م ره‌وشته‌ ناپه‌سه‌نده‌ ! به‌راستی ئافره‌تی سافره‌ فایرۆسیكی كوشنده‌یه‌ بۆسه‌رگه‌نجه‌كان ئه‌وانه‌ی دوورن له‌دینی خوا به‌دوای نێجیری به‌ چه‌ورن . ئه‌م گه‌نجانه‌ هه‌میشه‌ به‌دوای ڕاون له‌زانكۆ و مهه‌د و شوینه‌ گشتیه‌كان و له‌فیسبوك و چات له‌سه‌نگه‌رن تا مه‌ڕێكی چاك ببێت به‌نێچیر شه‌ره‌ف و ناموسی ئافره‌ت به‌ به‌باببه‌ن . بۆیه‌ ده‌بێت ئافره‌ت زۆر وریای خۆی بێت نه‌هێلێت ببێته‌ نێچیری ده‌ستی نامه‌رده‌كان ،هه‌موو كات خۆی بپارێزێـت له‌و ڕێگایانه‌ی كه‌ده‌بێته‌ قوربانی . گه‌ر هاتوو ترسی خوا له‌دڵی هه‌ر ئافره‌تێك‌ بوو وه‌ناكات ببێته‌ نێجیر هه‌مووكات خۆی ده‌پارێز ێت به‌ به‌رگی شه‌رم و ئیمان و ته‌قوا خۆی دائه‌پۆشیت ،چونكه‌ ئه‌زانیت گه‌ر شه‌ره‌ف و ناموسی شكا ته‌واو سه‌ر شۆری خوا پاشان خه‌ڵك ئه‌بێت له‌دنیاو قیامه‌ت بۆیه‌ بالاپۆشیه‌كه‌‌ی ئه‌بێته‌ به‌ر به‌ستێك له‌به‌رده‌م ڕاوكه‌ره‌ نه‌فس نزمه‌كان و به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ . به‌ڵام گه‌ر هاتوو خۆی ڕازانده‌وه‌ جلی سه‌رنج ڕاكێش و نمیچه‌ ڕووتی پۆشی خۆی بۆندار و به‌ناز كرد له‌به‌رده‌م گوركه‌كان له‌زانكۆ و مهه‌د و شوێنه‌گشتیه‌كان په‌نا به‌خوا ئه‌وا هه‌ر زوو نچیره‌كان به‌ئاگا دێنێتنه‌وه‌ له‌ ئاماده‌ باشی ئه‌بن خه‌م و خه‌فه‌تیان ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ هه‌رچی زووه‌ ڕاوی بكه‌ن بیكه‌ن به‌ پاروویه‌كی چه‌ور نه‌فسی برسیان پێ تێربكه‌ن ،چونكه‌ به‌ڕاستی ئافره‌ت تاقیكردنه‌وه‌یه‌ بۆ پیاو سه‌رنج ڕإكیشه‌ تووشی تاوان و سه‌رپێجی خوای پایه‌به‌رزی ده‌كات. پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ده‌فه‌رموی (ما تركت بعدي فتنةً أضر على الرجال من النساء)متفق علیه‌ . واته‌: هيج فیتنه‌يه‌كه‌م له‌ دواى خۆم جێ نه‌هێشتوه‌ زه‌ره‌رمه‌ند له‌ سه‌ر پياوان به‌ قه‌د ئافره‌ت . بۆیه‌ تکایە ئەی خوشکی بەشەرم و حەیا کەمێ لەخوا بترسە خۆت داپۆشه‌ چونکە بیرت نەچێ بەیانی قیامەتە به‌ته‌نها ئەگەڕێیەوە بەردەم بارەگای خوا بۆ وەرگرتنی پاداشتەکەت { وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَىٰ{ {55}طە . واتە: پاشان جارێکی تر دووبارە لەو زەویە دەرتان دەهێنینەوە (بۆ لێپرسینەوە و وەرگرتنی ئەو پاداشتەی کە شایستەن). ئه‌وجا وا بكه‌ پاداشته‌كه‌ت به‌هه‌شت بێت كه‌ جاكترین پاداشته‌ وه‌ری بگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌خوا ترسی دل پرله‌ته‌قوای بالا پۆش بووی ! ئەوجا ئەی خوشکی لەخواترس کەمێ بیربکەوە هەتا گەنجی و توندوو تۆلی مەردی خوابە بۆخوا بژی والله دوای پەشیمان دەبیەوە لای خوای گەوره‌ گه‌روا نەکەی ! { حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ{ {99}المومینون . واتە: (خوا نەناسان وتاوانباران بەردەوام لەسەر ڕێبازی چەوتیانن)، هەتا ئەو کاتەی مردن یەخەیان دەگرێت، ئەوسا هە ڕیەکەیان دەڵێت: پەروەردگارا بمگێڕەرەوە بۆ دنیا. بەلێ ئەو خوشکانەی جل یان لەبەر بوو بەلام ڕووت بون کاتێ پیان ئە ووت خوشکم مردن هەیە بۆچی خۆت بالاپۆش ناکەی کەمێ لەخوا بترسە مێشکی گەنجەکانت هەموو تێکدا به‌هۆی خۆجوانكردن و به‌ناز ڕۆیشتن به‌ڕێگا .. هتد بەلام تۆبەگوێ یانت نەئەکرد ، هەتا مردن بۆت هات گەرایەوە لای خوا بەکۆلێکی پڕی تاوان ئەوجا لەوکاتی هیچ سوودی نیە بۆت پەشیمانی بلێ ئه‌ی خوایه‌ بم گێرەوە بۆدنیا تاچەکە بکەم لەوەی لەدەستم چوو، { لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ {{100}المومنون . واتە: بەڵکو کردەوەی چاك بکەم (لە بری ئەوەی نەمکردووه)‌ لەو تەمەنەی لەدەستم چوو نەخێر بێگومان ئەمە (ی دەیڵێ) تەنها قسەیەکە ئەو دەیڵێ (ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ دنیا هەروەك جاران دەبێت) و لە بەردەمیاندا بەرزەخێك (بەربەستێك) هەیە تا ئەو ڕۆژەی زیندوو دەکرێنەوە . بەلێ خوشکم ژیان بەسەربردن یەکجارە لەدنیا تۆ گەرمردی جارێکی تر مەحالە بتوانی بێیەوە ئەم دنیایە ! ئەوجا خەم و پەژارە بۆئەوکەسانەی بەدڕێژای تەمەنیان لەبێ فەرمانی خوا بەسەر دەبەن . لەئاخیرەت تەنها سەر شۆرن لەبەردەم خوای گەورە پاشان جێگایان دۆزەخی بەدە بۆیە ئەی خوشکم تا گەنجی و توانات هەیە بۆخوا بەکاری بێنە دواتر گه‌ر ته‌مه‌نت رۆێشت په‌شیمانی داد نادات ، باش بزانه‌ ئه‌ی خوشكی من گه‌ر تۆ خۆت نه‌ڕازینیه‌وه‌ بۆ گورگه‌كان . گه‌نج ناهێـت له‌ده‌رگای مالتان بدات داوات ڵێبكات خۆت بڕازینیه‌وه‌ به‌لكو تۆ به‌وویستی خۆت واده‌كه‌ی یان به‌گوئ هاوڕێ خراپه‌كانت ئه‌كه‌ی ، ئه‌وان گورگی سك برسین به‌دوای مه‌ڕی به‌چه‌ورن تا ناموس و شه‌ره‌فت هه‌تك بكه‌ن بۆیه‌ ئه‌ی خوشکی بەڕێز تاكه‌ی فێلكردن له‌خۆت تاكه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌خۆت ئه‌ڕه‌نجێنی تاکەی نابی بەبالاپۆش خۆتۆ هەروا بەبێ هۆ دروست نەکراوی ! ماوەیەکە دوور لەبەرنامەی خوا ئەژی ! تکایە کەمێ بیربکەوە لەگەل نەفسی خۆت من ڕۆژێ دێ ئەمرم ئەی نە