ئامینە گۆلشێ شاجوانی توركیا بزانەكوردە ؟؟؟ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 07 نیسان 2016 19:27

ئامینە گۆلشێ شاجوانی توركیا و پاڵەوانی درامای "هەرگیز وازناهێنم" كە خاوەن هەوادارێكی یەكجار زۆرە لە كوردستان, بۆ یەكەمجار رەچەڵەكەكەی ئاشكرا دەكات.

ئامینە كە یەكەمین جاریەتی بەشداری لە كارێكی نواندن و درامایەكی تەلەفزیۆنی دا بكات, ناوبراو خەڵكی شاری كەركوكی باشووری كوردستانە, بەمەش زۆربەیان پرسیاری ئەوەی دەكرد ناوبراو لەكامە نەتەوەی شاری كەركوكە, لە وەڵامدا "گۆڵشێ "وتی: باوكم خەڵكی كەركوكە و توركمانە و دایكیشم توركە" .

گۆلشێ كە بە "نور" ناسراوە، لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنی دا رایگەیاند: باوكم خەڵكی كەركوكە و توركمانە و دایكم خەڵكی شاری ئیزمیرە و توركە, لە سوێد گەورە بووم و پێش ساڵی 2014 هاتوومە توركیا و بەشداریم لە پێشبركێی شاجوانی دا كرد.

دەربارەی جوانیەكەشی  كە چەند هاوكاری كردوە لە  بواری ئەكتەری دا وتی: ئەگەر تۆ كچێكی جوان بی ئەمە شتێكی باشە, بەڵام هەندێك جار دەبێت بگریم, هاوار بكەم, یان بە باردوخێكی دەرونی خراپ دەربكەوم, پێویستە وەك هەستەكانت دەركەوی ئەمە گرنگترین شتە, چونكە ئەگەر وەك هەستەكانت دەرنەكەوی خەڵك سەیرت ناكات و دەڵێن راستە جوانە، بەڵام هیچ شتێك پێشكەش ناكات, بۆیە وا دەبینم جوانی جیاوازە لەوەی كە ئەكتەرێكی سەركەوتوو بم.

ئامینە گۆلشێ باس لە رۆلەكەی لە درامایی "هەرگیز وازناهێنم" دا دەكات و دەڵێت : لە سەرەتاوە هەموو شتێكم ئەستەم بوو لەكاتی كاركردنم دا لەم دراماییە, نەم دەزانی شوێنی كامیرەكە لە كوێ یە و دەبێت سەیری كوێ بكەم, بەڵام كاستی ئەم زنجیرەیە زۆر هاوكاریان كردم , شتە ئەستەمەكە ئەوە بوو كە رۆڵی مرۆڤێكی تر دەگێڕی, كە دەبێت ئەو كەسایەتییە بكەیتە نێو ناخی خۆتەوە, بەڵام لەگەڵ بەردەوامیی دراماكە توانیم بكەومە نێو رۆڵەكەم .

شۆخەكەی توركیا "ئامینە گولشێ " ئاماژە بەوەشكرد : خەونی گەورەم نییە, تاكە شت كە دەمەوێت ئەوەیە كە سەركەتوو بم, وا هەست دەكەم دەتوانم ئەمە بكەم, خۆم باشتر بكەم لە بواری نواندن دا، چونكە یەكێك لە گەورەترین خەونەكانم لە ئێستادا ئەوەیە كە دەمەوێت ببمە ئەكتەرێكی سەركەوتوو.