نرخی‌ نوێی‌ ئینته‌رنێت له‌ ده‌باشان نیته وه‌ بخوێنه‌وه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
شەممە, 09 کانونی دووەم 2016 14:50

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هاوڵاتی بتوانێت ئینته‌رنێت به‌كاربهێنێت، بڕیاریدا به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێت.

ئومێد محه‌مه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راگه‌یاند: "له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ 5ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌2016،  وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هاوڵاتی بتوانێت ئینته‌رنێت به‌كاربهێنێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاریدا به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێت".

وتیشی: "رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ ته‌واوی كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت كۆده‌بینه‌وه‌ له‌ باره‌ی‌ شێوازی ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌، بڕیاره‌كه‌ش به‌جۆرێكه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌كی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت ده‌بێت به‌ رێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و نرخه‌ی ئێستا هه‌یه‌تی نرخی ئینته‌رنێت كه‌م بكاته‌وه‌".


نرخه‌كانیش به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ كه‌مده‌كرێنه‌وه‌:

1- كارتی 15 هه‌زار دیناری ده‌بێته‌ 10 هه‌زار دینار.

2- كارتی 20 هه‌زار دیناری ده‌بێته‌ 13 هه‌زار و 500 دینار.

3- كارتی 25 هه‌زار دیناری ده‌بیته‌ 16 هه‌زار و 750 دینار.

4- كارتی 30 هه‌زار دیناری ده‌بێته‌ 20 هه‌زار دینار.

5- كارتی 35 هه‌زار دیناری ده‌بێته‌ 23 هه‌زار و 500 دینار.

6- كارتی 40 هه‌زار دیناری ده‌بێته‌ 26 هه‌زار و 500 دینار.

7- كارتی 50 هه‌زار دیناری ده‌بیته‌ 33 هه‌زار و 500 دینار.

7- كارتی 60 هه‌زار دیناری ده‌بێته‌ 40 هه‌زار دینار.

8- كارتی 100 هه‌زار دیناری ده‌بێته‌ 66 هه‌زار و 500 دینار.