هه‌فتانه‌ باڵای درێژ ده‌بێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
شەممە, 30 تشرینی دووەم 2013 12:13

گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ کە له‌ شاری‌ (ستوكتون)ی‌ به‌ریتانیا دەژی، به‌هۆی‌ نه‌خۆشیه‌كی‌ ده‌گمه‌نه‌وه،‌ هه‌فتانه‌ به‌ رێژه‌ی‌ 2.5 سانتیمه‌تر گه‌شه‌ ده‌كات.
باوکی ئەو گەنجە ئاماژەی بەوەکرد، کە ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ 11 ساڵیه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردوه‌، بەڵام هه‌ستیان پێنه‌كردوه‌ ‌تاوه‌كو سه‌ردانی‌ پزیشكیان كردوەو پێیان وتون، به‌هۆی‌ تێكچونی‌ هۆڕمۆنێكه‌وه‌ منداڵه‌كه‌تان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گه‌شه‌كردن كه‌ ئێستا باڵای 2.07 مه‌تره‌.
پسپۆڕانیش لە په‌یمانگای‌ (نیوكاسل) ی‌ پزیشكی،‌ خێزانی ئەو گەنجەیان دڵنیاکردوەتەوە لە چارەسەرکردنی کوڕەکەیان و دەڵێن، کە هۆكاری‌ ئه‌م گه‌شەکردنە ناسروشتییە، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ندێ‌ كێشه‌ له‌ (كروموسومات).