به‌ڤیدیۆ؛سه‌ربازێكی‌ به‌ریتانی‌ ره‌گه‌زی‌ خۆی‌ گۆڕی‌‌و موسڵمان بوو‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 13 ئەیلول 2013 14:06

ده‌شڵێت: "له‌ مزگه‌وته‌كاندا ده‌چمه‌ به‌شی‌ ژنان نوێژ ده‌كه‌م چونكه‌ به‌ ڕاستی‌ ئێستا من له‌ ره‌گه‌زی‌ مێیه‌نم و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌ ره‌گه‌زی‌ نێره‌وه‌ نه‌ماوه‌". 
فاڵینده‌ر له‌ باره‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌شیه‌وه‌ ده‌ڵێت: " ئێستا ژیانێكی‌ ئارام له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م كه‌ ناوی‌ موراده‌، به‌سه‌ر ده‌به‌م و زۆرم خۆشده‌وێت".
له‌ باره‌ی‌ ، به‌ چۆنێتی‌ موسڵمانبوونی‌ خۆی‌  ده‌ڵێت: " له‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ ساڵی‌ رابرده‌وه‌ بڕیارمدا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ بچمه‌ سه‌ر دینی‌ ئیسلام، به‌ڵام هه‌ستم به‌ ئارامییه‌كی‌ زۆر ده‌كرد وبۆم ده‌ركه‌وت كه‌ دینی‌ ئیسلام دینێكی‌ ئاشتی‌ هه‌ڵگره‌ و بڕیارمدا بۆ هه‌میشه‌یی‌ واز له‌م دینه‌ نه‌هێنم".
فاڵینده‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: "پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ 2010دا له‌رێگه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ ره‌گه‌زی‌ خۆم گۆڕی‌ جارێكی‌ تر گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ ناو سوپا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ چێشتخانه‌ كارم ده‌كرد".
وه‌ك خۆشی‌ ده‌ڵێت: "پێش ئه‌وه‌ی‌ شوو به‌و پیاوه‌ موسڵمانه‌ بكه‌م، ئه‌وه‌ی‌ نه‌زانی بووه‌ كه‌ من پیاو بووم و ره‌گه‌زی‌ خۆم گۆڕیوه‌".
رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ مه‌یل بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ فاڵینده‌ر ئێستا ته‌مه‌نی‌ 28 ساڵه‌ و له‌گه‌ڵ پیاوێكی‌ موسڵمان كه‌ له‌رێگه‌ی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ئاشنای‌ بووه‌، هاوسه‌رگیری‌ كردووه‌.
لۆرێنز ئه‌و سه‌ربازه‌ به‌ریتانیه‌یه‌ كه‌ خۆی‌ كردووه‌ به‌ ژن و ده‌ڵێت: "له‌ ته‌مه‌نی‌ چوارده‌ ساڵیدا حه‌زی‌ بوون به‌ ژنم بۆ دروست بوو، بۆیه‌ هه‌ر ئه‌و كات بڕیارمدا ره‌گه‌زی‌ خۆم بگۆڕم و له‌ ساڵی‌ 2010دا ئه‌و كاره‌م ئه‌نجامدا و ناوه‌كه‌شم گۆڕی‌ به‌ لوسی‌ فاڵینده‌ر".
سه‌ربازێكی‌ به‌ریتانی‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ ره‌گه‌زی‌ خۆی‌ گۆڕیوه‌، باس له‌ چیرۆكی‌ موسڵمانبوونی‌ خۆی‌ ده‌كات.

بۆ بینینی ڤیدیۆکه‌ کلیک لێه‌ بـــک
بۆ بینینی ڤیدیۆکه‌ کلیک لێه‌ بـــک
بۆ بینینی ڤیدیۆکه‌ کلیک لێه‌ بـــک
بۆ بینینی ڤیدیۆکه‌ کلیک لێه‌ بـــک
بۆ بینینی ڤیدیۆکه‌ کلیک لێه‌ بـــک