ئەڵمانیا بۆ چاودێریكردنی‌ ئینته‌رنێت 100 ملیۆن یۆرۆ ته‌رخانده‌كات پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 17 حوزەیران 2013 10:58

لەلایەکی دیکەوە سابینهێل شنارینبێگەر وەزیری دادی ئەڵمانیا، ره‌خنه‌ی‌ له‌ به‌شداریكردن و هاوكاریكردنی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ ئه‌مه‌ریكا گرت و وتی‌ "با ئه‌ڵمانیه‌كان به‌ ته‌نها ئه‌و كاره‌ بكه‌ن نەک ئه‌مه‌ریكا به‌شداری پێ بكه‌ن".ئه‌و كاره‌ی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌، و به‌شداربونی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ ئه‌مه‌ریكا ناڕه‌زایی‌ زۆری‌ ‌لای‌ چه‌ند وه‌زیرو کەسایەتییەکی سه‌ربه‌خۆ و سه‌ندیكاكان لەو وڵاتە لێكه‌وته‌وه، بەجۆرێک ئه‌وكاره‌یان به‌پێشێلكردنی ئازادی راده‌ربڕن و سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌كه‌س له‌و وڵاته‌ له‌قه‌ڵه‌مدا.رۆژنامه‌ی‌ دێرشپیگڵی ئه‌ڵماڵی‌ بڵاویكرده‌وه‌، ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ ئه‌ڵمانیا به‌ هاوكاری‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ ئه‌مه‌ریكا‌‌ بڕیارده‌دات، بڕی‌ 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ فراوانكردن و‌ چاودێریكردنی‌ ئینته‌رنێت له‌و وڵاته‌ ته‌رخانبكات.ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ ئه‌ڵمانیا بڕیارده‌دات بڕی‌ 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ فراوانكردن و‌ چاودێری‌ كردنی‌ ئینته‌رنێت له‌و وڵاته‌ ته‌رخانبكات.