ڤیدیۆ . هه‌ڵه‌یه‌كی‌ فیلمی‌ بێكه‌س پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 09 حوزەیران 2013 09:56

فیلمی "بێكه‌س" كه‌ فیلمێكی‌ كوردییه‌و باس له‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ دوو برای‌ بێكه‌س ده‌كات كه‌ له‌په‌نای‌ ئه‌و ژیانه‌ ناخۆشه‌ی‌ كه‌ تێیدا ده‌ژین ده‌یانه‌وێت بچن بۆ ئه‌مریكا و بگه‌نه‌ لای‌ سوپرمان كه‌ ئه‌مه‌ش وه‌كو خه‌ونێكی‌ خۆش ده‌بینین ده‌یانه‌وێت به‌گه‌یشتنه‌ لای‌ سوپرمان ئاواته‌كانیان بۆ بێنێته‌ دی‌.

فیلمی‌ بێكه‌س  بێبه‌ش نه‌بووه‌ له‌ هه‌ڵه‌ی سینه‌مایی، له‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌دا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌مان نیشان ده‌دات، كه‌ نه‌ده‌بوو به‌و رونیه‌ به‌سه‌ر ده‌رهێنه‌ردا تێپه‌ر بكات.

هه‌ڵه‌كه‌ش له‌وه‌دا خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ كاراكته‌ری‌ دانا كاتێك خۆی بۆ ناو ئاو هه‌ڵده‌دات بۆ هێنانه‌وه‌ی ملوانكه‌كه‌، له‌كاتی هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ی دانا له‌ ئاودا ده‌سته‌كانی كراوه‌ن و هیچی تێدانیه‌ به‌ڵام كاتێك له‌سه‌ر زه‌وی دایده‌نێن ده‌ستێكی داخراوه‌و ملوانكه‌كه‌ی تێدایه‌.

فیلمی سینه‌مایی "بێكه‌س" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كوردی دانیشتووی سوید كارزان قادر به‌ نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌شی پێشبڕكێی «سینه‌مای سه‌عاده‌ت» له‌ میانه‌ی 31مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی فه‌جر له‌ وڵاتی ئێران نمایشكرا و توانی دوو خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو و باشترین فیلمی ئه‌و فیستیڤاڵه‌ به‌ده‌ستبهێنێت .

بــۆبینینی ڤیدۆکه‌ کلیک لێره‌ بــکه‌

بــۆبینینی ڤیدۆکه‌ کلیک لێره‌ بــکه‌