نانسی‌: دێمه‌وه‌ هه‌ولێر پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 09 حوزەیران 2013 09:38

له‌ میانه‌ی  پڕۆگرامی‌ شه‌و‌ی رابردووی‌ ئه‌ره‌ب ئایدڵ  له‌ كه‌ناڵی‌ ئێم بی سی، نانسی عه‌جره‌م  هونه‌رمه‌ندی لوبنانی و لیژنه‌ی داوه‌ری به‌رنامه‌كه‌ كه‌ چه‌ندین گۆرانی پێشكه‌ش كرد رایگه‌یاند جارێكی‌ تر سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كاته‌وه‌.

له‌ میانه‌ی پرسیاری پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ له‌سه‌ر كارو پرۆژه‌ی هونه‌ریه‌كانی نانسی وتی "دوای ته‌واو بونی به‌رنامه‌ی ئه‌ره‌ب ئایدڵ چه‌ندین گه‌شتی هونه‌ری و كۆنسێرت ده‌كه‌م،  له‌ به‌رنامه‌مدایه‌ جارێكی تر سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌مه‌وه‌".

هه‌روه‌ها له‌ وته‌ی ماڵئاواییكردنی له‌ په‌رواز حوسێن پێی وت كه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌یبینێته‌وه.