په‌رواز ماڵئاوایی‌ له‌ ئه‌ره‌ب ئایدل كارد به‌خه‌میکی زۆروه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 09 حوزەیران 2013 09:28

خانمه‌ به‌شداربووی‌ كوردی‌ به‌رنامه‌ی‌ ئه‌ره‌ب ئایدل له‌پڕۆكرامی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌دانه‌یتوانی‌ سه‌ربكه‌وێت و ده‌بێت ماڵئاوایی‌ پڕۆگرامه‌كه‌ بكات.

له‌ به‌رنامه‌ی‌ ئه‌مشه‌وی‌ پڕۆگرامی‌ ئه‌ره‌ب ئایدلی‌ كه‌ناڵی‌ ئێم بی‌ سی‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ره‌تادا په‌رواز حسێنی‌ خانمه‌ به‌شداربووی‌ كورد له‌گه‌ڵ سه‌لما ره‌شیدی‌ مه‌غریبی‌ و له‌گه‌ڵ زیاد خوری‌ لوبنانی‌ چونه‌ قۆناغی‌ مه‌ترسیداره‌وه‌.

به‌ڵام له‌ كۆتا قۆناغدا و له‌و كاته‌دا كه‌ ده‌بوایه‌ دووان له‌ به‌شداربووه‌كان پڕۆگرامه‌كه‌ جێبهێڵێت ئه‌وه‌بوو به‌ بڕیاری‌ لیژنه‌ی‌ دادوه‌ران زیاد خوری‌ لوبنانی‌ توانی‌ سه‌ربكه‌وێت و به‌مه‌ش په‌رواز و سه‌لما نه‌یانتوانی‌ سه‌ركه‌ون بۆ قۆناغێكی‌ دیكه‌و پڕۆگرامه‌كه‌ جێده‌هێڵن .

پاش ئه‌م بڕیاره‌ش سه‌رجه‌م دادوه‌رانی‌ ئه‌ره‌ب ئایدل زۆر به‌رێزه‌وه‌ وه‌سفی‌ په‌رواز و  گۆرانیه‌كانیان كرد .