ئه‌پڵ، (ئایفۆن مینی)‌ به‌ ره‌نگی‌ جیاواز به‌رهه‌م ده‌هێنێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 09 حوزەیران 2013 09:17

كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ، بەمنزیکانە ئایفۆن (5 مینی)‌ بەر‌هه‌مدێنیت، كه‌ نرخه‌كه‌ی‌ هه‌رزان و ره‌نگه‌كانیشی‌ جیاواز ده‌بێت.
براین وایت، لێكۆله‌ری‌ بواری‌ ئه‌لكترۆرلیك له‌كۆمپانیای‌ ئه‌پڵی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ رایگه‌یاند، كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ جۆرێكی‌ نوێ‌ له‌ ئایفۆن 5 به‌رهه‌م دەهێنێت و جگه‌ له‌ ره‌نگی‌ سپی‌ و ره‌ش به‌ چه‌ند ره‌نگێكی‌ جیاوازیشی لێ بەرهەم دەهێنرێت.
وایت ئه‌وه‌شی‌ وت "نرخی‌ ئه‌و ئایفۆنه‌ نوێیه‌ هه‌رزانه‌، ئه‌وەش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ جیاتی‌ كانزا به‌ پلاستیك دروست ده‌كرێت". ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، پێشبینی‌ ده‌كرێت ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ی‌ ئایفۆن، له‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ ئه‌مساڵدا، بخرێته‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهانه‌وه‌.