ئه‌ندامێكی ئه‌و تیمه‌ی‌ بن لادن-ی‌ كوشت بو به‌ ژن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
شەممە, 08 حوزەیران 2013 09:27

یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌و یه‌كه‌یه‌ سه‌ربازیه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌ی‌ كه‌ ئوسامه‌ بن لادن-یان كوشت، ره‌گه‌زی‌ خۆی‌ گۆڕیوه‌ بۆ ژن و ئاشكرایده‌كات كه‌ زۆر ئاره‌زوی‌ كردوه‌ خۆی‌ بكات به‌ ژن و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش بوه‌ به‌ سه‌رباز تا ئه‌و حه‌زه‌ی‌ نه‌مێنێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بوه‌.
ئه‌و بكوژه‌ی‌ بن لادن كه‌ له‌ یه‌كه‌ی‌ تایبه‌تی‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریكردوه‌، له‌ ئێستادا ناوی‌ خۆی‌ له‌ كریستۆڤه‌ر بیك-ه‌وه‌ گۆڕیوه‌ بۆ كریستن بیك.
بیك له‌ كتێبێكدا كه‌ له‌مدواییانه‌دا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌و سه‌رنجی راگه‌یاندنه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكای‌ به‌لای‌ خۆیدا راكێشاوه‌، باس له‌وه‌شده‌كات به‌ درێژایی ساڵانی‌ رابوردو خه‌ونی‌ به‌وه‌وه‌ بینوه‌ وه‌كو ژن بژی‌، كه‌س به‌م ململانێ ده‌رونیه‌ی‌ نه‌زانیوه‌، هه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری‌ ده‌رونبش خۆی‌ چوه‌ته‌ ناو سوپاوه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بوه‌.