به‌ ڤیدیۆ؛ سه‌رۆكی میسر شتومه‌كی كاره‌بايی‌ ده‌فرۆشێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 05 حوزەیران 2013 11:11

هاوشێوه‌ی‌ محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆكی میسر، پیاوێكه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆی‌ و شتومه‌كی‌ كاره‌بایی ده‌فرۆشرێت.
به‌هۆی‌ لێكچونه‌ زۆره‌كه‌ی‌ نێوان مورسی و ئه‌و پیاوه‌، كه‌ ناوی‌ حاجی ره‌مه‌زان سوهاجی‌-یه‌، به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ كڕیاره‌كانی‌ خه‌ڵكانێك وێنه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا ده‌گرن و سه‌رسامی‌ خۆیان به‌ راده‌ی‌ زۆری‌ لێكچونی‌ نێوانیان ده‌رده‌بڕن.
ئه‌و لێكچونه‌، هه‌م خۆشی و هه‌م ناخۆشی‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و پیاوه‌، وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی‌ مورسیان خۆشناوێت، جامی توڕه‌ییان به‌سه‌ر مندا ده‌ڕژێنن و شتم لێ ناكڕن، ئه‌وانه‌ش كه‌ مورسیان خۆشده‌وێت، لای‌ من شت ده‌كڕن.
حاجی ره‌مه‌زان زۆر سه‌یر بوه‌ته‌ جێی‌ سه‌رسوڕمانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌یبینن به‌شێوه‌ك كه‌ پیاده‌ڕه‌وان و سه‌رنشینی‌ ئۆتۆمۆبێله‌كان زۆر به‌ وردی‌ سه‌یری‌ ده‌كه‌ن و لێی‌ ورد ده‌بنه‌وه‌و ئاماژه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌ن.
ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی‌ مورسی له‌ خۆپیشاندانێكی‌ ملیۆنی‌ بۆ شه‌رعیه‌تی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌، كه‌ حاجی ره‌مه‌زان به‌شداربوه‌ تێیدا، رایده‌گرن و واده‌زانن خودی‌ محه‌مه‌د مورسی به‌شداری‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ كردوه‌.

کرته‌ی ئێره‌بکه بۆبینینی ڤیدیۆکه‌