هه‌مووانی‌ سه‌رسامكرد پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 19 ئایار 2013 07:20

كچه‌ پێشكه‌شكارێكی‌ یۆنانی‌ به‌هۆی‌ تووشبوونی‌ به‌نه‌خۆشییه‌كی‌ ده‌گمه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕاوه‌ هیچ ناناسرێته‌وه‌‌و هیچ ئاسه‌وارێكی‌ جوانییه‌كه‌شی‌ نه‌ماوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (پۆستا)ی‌ توركی‌، (نان كاراگیانیس ئه‌نیته‌) پێشكه‌شكارو نمایشكار‌و ڕۆژنامه‌نووسی‌ به‌ناوبانگی‌ یۆنان، تووشی‌ نه‌خۆشی‌ (ئه‌نۆرۆكسیا) بووه‌، واته‌ ئیشتهای‌ خواردنی‌ نه‌ماوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ كێشی‌ به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌زیوه‌، ئه‌وه‌ی‌ ده‌یبینێت تووشی‌ شۆك ده‌بێت.

ئه‌و كچه‌ پێشكه‌شكاره‌ به‌ناوبانگه‌ی‌ یۆنان، دوای‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ به‌و نه‌خۆشییه‌‌و نه‌مانی‌ جوانی‌و سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌ی‌ جارانی‌، وێنه‌ی‌ ئێستای‌ خۆی‌ بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش هه‌مووانی‌ سه‌رسام كرد.