تێڕوانینی پیاوان و ژنان له‌یه‌كتری بۆ هاوسه‌رگیری پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 19 ئایار 2013 05:54

نیان عوسمان
ئه‌سته‌مه‌ دوربكه‌وینه‌وه‌ له‌ رای‌ گشتی‌، له‌ كاتێكدا كه‌ بابه‌تێك په‌یوه‌ندی‌ هه‌بێت به‌ ئاره‌زوو و پێشبینیه‌كانی‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زی‌ نێرو مێ‌ به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كتری.

ئه‌گه‌ر به‌ وردی‌ پرسیار له‌ خه‌ڵكانی‌ چوارده‌ورمان بكه‌ین، ئه‌وا وه‌ڵامی‌ جۆرا و جۆرو بڵاومان ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ هاوسه‌رێكی‌ نمونه‌یی‌. هه‌ندێك له‌و وه‌ڵامانه‌ هه‌ڵه‌ نین بۆ ئێستای‌ ئێمه‌، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش وه‌ڵامه‌كان توشی‌ بێ‌ هیوایمان ده‌كه‌ن.

له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ ئه‌وروپیدا كه‌ له‌ هه‌زار به‌ژدار بوو پێكهاتبوون له‌ نێوان ته‌مه‌نی‌ 18 بۆ 65، به‌ پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ئافره‌ت ده‌گه‌رێت به‌ شوێن ئارامیدا له‌ لای‌ هاوسه‌ری‌ ژیانی‌، له‌ هه‌مان كاتدا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ پیاوان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ نیوه‌كه‌ی‌ خۆی ده‌رواننه‌ شێوه‌و جه‌سته‌ی‌ ئافره‌ت.

هه‌روه‌ها له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شمان پێراده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر پرسیار له‌ خانمان بكه‌یت بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ هاوسه‌ری‌ ژیانیان له‌ نێوان پیاوێكی‌ زۆر سه‌رنج راكێش و قۆزدا به‌ڵام ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاڵۆزه‌و سه‌قام گیرنیه‌، له‌ نێوان پیاوێكی‌ مام ناوه‌ند له‌ جوانیدا و كه‌ خاوه‌نی‌ جه‌سته‌یه‌كی‌ سه‌رنج راكێش نه‌بێت، به‌ڵام خاوه‌نی‌ ژیانێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ روون و هاوسه‌نگه‌، له‌ وه‌ڵامدا خانمان هه‌میشه‌ په‌سه‌ندی‌ پیاوی‌ دووه‌م ده‌كه‌ن.