ئه‌نجلینا جولی‌ بۆهه‌ردوو مه‌مكی‌ بڕیه‌وه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 14 ئایار 2013 22:33

ئه‌نجلینا جولی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ هۆلیۆد ئاشكرایكرد له‌ترسی‌ توشبون به‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ هه‌ردوو مه‌مكی‌ بڕیوه‌ته‌وه‌.

ئه‌نجلینا له‌وتارێكدا له‌ رۆژنامه‌ی‌ "نیویورك تایمز" ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ یه‌كه‌مجار نهێنیه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ئاشكراكرد و وتی‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ترسی توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك نه‌شته‌گه‌ریی‌ كردووه‌و هه‌ردوو مه‌مكی‌ بڕیوه‌ته‌وه‌.

ئه‌نجلینا 37 ساڵ ده‌ڵێ نایه‌وێت ئه‌و كاره‌ی‌ به‌نهێنی‌ بهێڵێته‌وه‌و هانی‌ ژنانیش ده‌دات رێوشوێنه‌ پێویسته‌كان بگه‌نه‌ به‌ر بۆ نه‌هێشتنی‌ مه‌ترسی توشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت مردنی‌ دایكی‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ به‌هۆی‌ هه‌ڵگرتنی‌ جینی‌ "بی ار سی ایه 1" پاڵی‌ پێوه‌ناوه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌ترسی توشبونی‌ منداڵه‌كانی‌ به‌و نه‌خۆشیه‌.

جولی‌ ده‌ڵێت به‌وته‌ی‌ پزیشكه‌كان مه‌ترسی توشبونی‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ پێشتر 87% بووه‌ مه‌ترسی توشبونیشی‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ ره‌حم گه‌یشتبووه‌ 50%.

راشیگه‌یاندووه‌ به‌هۆی‌ نه‌شته‌رگه‌ریی بڕینه‌وه‌ی‌ مه‌مكه‌كانی‌ مه‌ترسی توشبونی‌ به‌شێرپه‌نجه‌ زۆر كه‌مبوه‌ته‌وه‌.

رێوشوێنه‌ پزیشكیه‌كانی‌ جولی‌ سێ مانگی‌ خایاندووه‌و له‌كۆتایی نیسان كۆتایی هاتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام بووه‌ له‌كاركردن، جولی‌ ده‌ڵێت براد بیت به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌گه‌ڵیدا بووه‌ سوپاسیشی‌ ده‌كات.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئاشكراكردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ بۆ هاندانی‌ ئافره‌تانه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ پشكنین و گرتنه‌به‌ری‌ رێگاكان بۆ چاره‌سه‌ركردن.