مایكرۆسۆفت هۆشداری‌ هاككردنی‌ په‌یجه‌كانی‌ فه‌یسبوك ده‌دات پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 14 ئایار 2013 06:52

مایكرۆسۆفت به‌ ره‌سمی‌ هۆشداریدا له‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ به‌رنامه‌یه‌كه‌وه‌ به‌كارهێنانی‌ فه‌یسبوك ئه‌كاونته‌كه‌یان هاك بكرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ لینكێكی‌ ڤایرۆسه‌وه‌ به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی‌ هه‌ردو به‌رنامه‌ی ئینته‌رنێتی (كرۆم و فایه‌ر فۆكس) به‌كارده‌هێنن مه‌ترسیه‌كه‌ زیاتره‌.
ئه‌وه‌شی‌ خستوه‌ته‌ڕو كه‌ ئه‌و لینك و به‌رنامه‌یه‌ ناوی‌ (JS/Febipos) و له‌ لیستی‌ (trojans)ه‌ و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنیدا خۆی‌ نوێده‌كاته‌وه‌ و چاودێری‌ واڵی‌ به‌كارهێنه‌ری‌ فه‌یسبوك ده‌كات و له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی په‌یجه‌كه‌شدا ڤایرۆسه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك فه‌رمان داده‌به‌زێنێت و له‌رێیه‌وه‌ ده‌توانێت (لایك و شه‌یر) و ته‌نانه‌ت له‌رێی‌ چاتی‌ فه‌یسبوكه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتدا بدوێت.
هه‌رچه‌نده‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ یه‌كه‌م شوێن له‌ به‌رازیله‌وه‌ ئه‌و كاره‌ كراوه‌ و زیاتر لای‌ ئه‌و كه‌سانه‌ داده‌به‌زێنرێت كه‌ به‌ زمانی‌ پورتوگالی‌ قسه‌ده‌كه‌ن و ده‌نوسن، به‌ڵام ئه‌وه‌شی‌ رونكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ گۆڕانكاری‌ له‌ زمانه‌كه‌یدا ئاسانه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ دیكه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا بكاته‌ ئامانج بۆیه‌ هۆشداری‌ ده‌دات له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌تایبه‌ت دوای‌ زیادبونی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ لێیداون.