ڤیدیۆ: پێش ئاهه‌نگی‌ بووكێنیه‌كه‌ی سوتاو گیانی له‌ده‌ستدا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 08 ئایار 2013 04:55

له‌شاری‌ سان فرانسیسكۆی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا (5) ژن كه‌ سه‌رنشینی‌ ناو ئۆتۆمبیلێك له‌جۆری‌ لیمۆزین بوون به‌مه‌به‌ستی‌ خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئاهه‌نگی‌ بوكێنی، له‌ رێگه‌دا ئۆتۆمبیله‌كه‌یان گڕیگرت و له‌ئاكامدا  4 یان له‌گه‌ڵ شۆفێری‌ ئۆتۆمبێلی‌ لیمۆزینه‌كه‌ رزگاریان ده‌بێت، به‌ڵام له‌ئاكامی‌ ئه‌و سوتانه‌دا سه‌رنشینی‌ پێنجه‌م كه‌ ژنێكی‌ به‌ره‌گه‌ز فلیپینیه‌ به‌هۆی‌ سوتانه‌كه‌یه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات .
رۆن سیامۆنز وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ هاتوچۆی‌ رێگه‌ی‌ خێرا له‌ شاری‌ سانفرانسیسكۆ به‌ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ راگه‌یاندووه‌: تائێستا لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌و رووداوه‌و تا بزانرێت ئاكامی‌ كه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئاگره‌ چی‌ بووه‌ ئاخۆ له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌وه‌ بووه‌ یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌
شایانی‌ باسه‌ ئه‌و ژنانه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ چونیان بۆ ئاهه‌نگی‌ بوكێنی‌ ( نیریزا فوگاس)ی‌ به‌ره‌گه‌ز فلیپینی‌ كه‌ كاری‌ ئه‌و ژنه‌ په‌رستاره‌ له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌و یه‌كێك بووه‌ له‌سه‌ر نشینانی‌ ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ له‌رێگادا ئاگر له‌به‌شی‌ پشته‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌یان ده‌كه‌وێته‌وه‌و 4 له‌ژنه‌كان و شۆفێره‌كه‌ ده‌توانن خۆیان رزگار بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا دیاره‌ (نیریزا فۆگاسی‌) ته‌مه‌ن 32 ساڵ ناتوانێت ده‌ربازی‌ ببێت و ده‌سوتێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات .

کرته‌ی ئێره‌ بکه‌ بۆ بیننی ڤیدیۆکه‌