هه‌شت كه‌س به‌هۆی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ بوونه‌ته‌ ملیاردێر پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 25 نیسان 2013 11:12

له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا چه‌ند زانیاری‌‌و ئاماری‌ سه‌نج راكێشی‌ راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر تۆری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك بڵاوكرایه‌وه‌و ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ش به‌شێكن له‌و راستیانه‌ی‌ ده‌رباره‌ی‌ فه‌یسبووك بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

1.    له‌ماوه‌ی‌ 20 خوڵه‌كدا 2 ملیۆن كه‌س ئه‌كاونته‌كانیان چالاك ده‌كه‌نه‌وه‌، تێكرَای‌ نویكردنه‌وه‌كان له‌مانگێكدا بۆ ژنانه‌ 21 جارو پیاوان 6 جار.

2.    ئه‌پڵیكه‌یشنی‌ فه‌یسبوك زۆترین جار داونلۆد ده‌كرێت له‌سه‌ر مۆبایل.

3.    رۆژانه‌ 250 ملیۆن وینه‌ داونلۆد ده‌كرێت.

4.    تا ئێستا 8 كه‌س به‌هۆی‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ بوونه‌ته‌ ملیاردێر.

5.    له‌ساڵی‌ 2009 به‌های‌ فه‌یسبوك 4 ملیاردۆلاربووه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا نزكه‌ی‌ 80 ملیار دۆلاره‌.

6.    سه‌رنج راكێشترین به‌رهه‌می‌ سه‌ر فه‌یسبوك كۆكاكۆلا بووه‌.

7.    له‌كاتژمێرێكدا 30.6 ملیۆن كۆمێنتی‌ نوێ‌ ده‌نوسرێت.

8.    ته‌نها له‌ ئه‌مه‌ریكاو له‌ساڵی‌ 2012 داو 2.6 ملیار دۆلاری‌ ریكلامی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌.

9.    ئاسیا زۆرترین به‌كارهێنه‌ری‌ فه‌یسبوكی‌ هه‌یه‌ به‌رێژه‌ی‌ 33% ، واته‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ تۆرَی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك.