لۆکە: شێتى گەنمە کوتاوم پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 25 نیسان 2013 10:52

هونەرمەند لۆکە زاهیر لەنوێترین دیمانەیدا باس لەکارە هونەریەکانی دەکات ئاماژە بەوەدەکات لە دواى رەمەزان سیدیەکى نوێ بڵاودەکاتەوە.

ئەمشەو خانمە گۆرانیبێژ لۆکە زاهیر لەمیانەى بەشداریکردنیدا لە بەرنامەى ئەڤین ژن و ژیان لەکەناڵى کورد ماکس وتى “سرودێکى نوێم ئامادەیە، دواى رەمەزانیش سیدیە نوێیەکەم بڵاودەبێتەوە”.

لۆکە زاهیر رەخنەى ئاراستەى بەشێک لە رۆژنامەنوسان گرت و بەوە تۆمەتباریکردن کێشە دروستدەکەن، ئەو وتى “بەشێک لەرۆژنامەنوسەکان  لەخۆیانەوە مەوزوع دروستدەکەن”.

لەوەڵامى پرسیارى یەکێک لە ئامادەبووانى بەرنامەکەشدا، لۆکە زاهیر وتى “من زۆر شیرینى ناخۆم حەزم لێى نیە، بەڵام شێتى خواردنى گەنمە کوتاوم”. ئەو وتیشى “من کەم تورە دەبم، کە بەڵام تورەبونەکەم خەتەرە”.