ئه‌حۆل گیراوه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 25 نیسان 2013 10:45

ئێستا کاره‌کته‌رى ئه‌حۆل به‌نوکته‌کانیه‌وه‌ چووه‌ته‌ کێبه‌رکێى بازاڕه‌وه‌و کۆمپانیاکان پاره‌یه‌کى باشیان وه‌کو بارمته‌ داناوه‌ تا ریکلامى پێبکه‌ن. ئه‌و کۆمپانیاى که‌سایه‌تى ئه‌حۆلى کردووه‌ به‌ئه‌نیمه‌یشن جگه‌ له‌ناوبانگ داهاتێکى باشى پێ په‌یداکردووه‌.

به‌کر ره‌شید له‌کۆمپانیاى (پله‌س ملیۆن)  راگه‌یاند کۆمپانیاکه‌یان کاره‌کته‌رى ئه‌حۆلى فرۆشتووه‌ به‌کۆمپانیایه‌کى که‌رتى تایبه‌ت بۆ ریکلامکردن‌و تا گرێبه‌سته‌که‌یان ته‌واو ده‌بێ ناتوانن ریکلام بۆ هیچ شوێنێکى دیکه‌ بکه‌ن.

به‌کر وتى «کۆمپانیاکه‌مان بۆى ده‌رکه‌وتووه‌ ئه‌نیمه‌یشنه‌کانى ئه‌حۆل پێشوازى باشى لێکراوه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌، بۆیه‌ بووه‌ته‌ جێى سه‌ر‌نجى کۆمپانیاکان‌و خوازیارن ریکلامیان بۆ دروست بکه‌ین به‌ئه‌حۆل» کۆمپانیاى پڵه‌س ملیۆن ئاشکرایکرد ئێستا ئه‌حۆل له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کى که‌رتى تایبه‌ته‌وه‌ گیراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ گرێبه‌سته‌ى ئیمزایان کردووو 50 هه‌زار دۆلاریان وه‌رگرتووه‌، تا ئه‌و کاته‌ى گرێبه‌سته‌که‌یان ته‌واو ده‌بێ بۆیان نیه‌ که‌سایه‌تى ئه‌حۆل له‌هیچ ریکلامێکى دیکه‌دا به‌کاربێنن. به‌ڵام ئه‌نیمه‌یشنى نوکته‌کانى هه‌روه‌کو جاران دروست ده‌که‌ن و بڵاوى ده‌که‌نه‌وه‌.