نامۆترین گیاندار له‌ جیهاندا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 24 نیسان 2013 14:02

جێی باسه‌ ئه‌م گیانداره‌ تا ئێستا نه‌ناسراوه‌ ، وه‌ زانایانیش نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ ئه‌نجامێك له‌سه‌ر زانینى ناسنامه‌كه‌ى ، هه‌روه‌ها زۆربه‌ى كه‌سانى پسپۆریش چاوه‌ڕوانى وه‌لامێكن بۆ ناسینى ئه‌م گیانداره‌ نامۆیه‌ .
به‌پێی هه‌والى ڕۆژنامه‌كه‌ زانایانى بوارى گیانداران له‌ هه‌ولى زۆردان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بگه‌نه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ ئایا ئه‌م گیانداره‌ سه‌ربه‌ چ پۆلێكى گیاندارانه‌ ، هه‌ندێ له‌وانه‌ ده‌لێن" ئه‌م گیانداره‌ نامۆیه‌ سه‌ربه‌ پۆلى مه‌یمۆنه‌كانه‌ ، به‌ڵام هه‌ندێكى تر ده‌لێن" سه‌ربه‌ پۆلى " GALAGO"یه‌ .
ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى بلاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تایی ساڵی 2011 نامۆترین گیاندارى جیهان له‌ باخچه‌ى "ویلینگ" له‌ ڕۆژئاواى ولاتى چین به‌دیاركه‌وت ، كه‌ لووتى ئه‌م گیانداره‌ هاوشێوه‌ى لووتى  تووله‌یه‌ .