پیاو ناتوانێت لە رێگەی چاوەوە درک بە هەستی ژن بکات پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 21 نیسان 2013 12:44

لەوبارەیەوە زاناکان ئەوەیان خستوەتەڕو: کە پیاوان زیاتر لەسەر ئەوە راهاتون کە درک بە هەستی رەگەزی نێرینە بکەن، لەبەرامبەردا درک کردنیان بە هەستی ژنان زۆر قورسە.لە لێکۆڵینەوەی ئەو زانایانەدا، (22) پیاو کە رێژەی تەمەنیان (36) ساڵ بوە، لەرێگەی ئامێری وێنەگرتنی تایبەتەوە سەیری چالاکییەکانی مێشکیان کراوە و داوایان لێکراوە سەیری (36) ژن بکەن و درک بە هەستەکانیان بکەن، بەڵام دواتر دەرکەوت هیچ کام لەو درکانە راست نین و بەوەش دەردەکەوێت کە پیاوان ناتوانن بە ئاسانی درک بە هەستی ژنان بکەن.سایتی (لایف ساینس)ی ئەمەریکی بڵاویکردوەتەوە، کە زانا ئەڵمانییەکان چەند لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامداوە ە بۆیان دەرکەوتوە کە پیاوان ناتوانن لەرێگەی چاوەکانەوە درک بە هەستەکانی ژنان بکەن.بۆ دواجار زاناکان توانیان ئەو وتە بەناوبانگە بسەلمێنن، کە پیاوان ناتوانن لەرێگەی چاوەوە درک بە هەستی ژنان بکەن.