ده‌باشان نیت نرخی نوێی تابلۆی ئۆتۆمبیل بڵاودەكاتەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 18 نیسان 2013 11:21

 

بەپێی بڕیارێكی نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم لەمەودوا كار بەبڕیارێكی نوێ‌ دەكرێت بۆ نرخی تابلۆی ئۆتۆمبیل.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم بڕیارێكی نوێی لەڕۆژی (16) ئەم مانگە دەرچووە نرخی نوێی تابلۆی ئۆتۆمبیلی لەهەرێمی كوردستان دیاریكراوە.


بەپێی بڕیارەكە بۆ لەمەودوا نرخی پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبیل بەم شێوەیە دەبێت:

(ئۆتۆمبیلی (3) بستۆن نرخی تابلۆی (750) هەزار دینارە..


ئۆتۆمبیلی (4) بستۆن یەك ملیۆن دینارە دینارە


ئۆتۆمبیلی (5) بستۆن یەك ملیۆن‌و (250) هەزار دینارە.


ئۆتۆبیلی (6) بستۆن یەك ملیۆن‌و (500) هەزار دینارە.


ئۆتۆمبیلی (8) بستۆن دوو ملیۆن دینارە.