زانیاری نوێ:سوودەكانی ڕۆیشتن بەپێ بۆ ئافرەتان پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 17 نیسان 2013 10:25

لە تازەترین  لێكۆلینەوەدا كە لەوڵاتی  ئیسپانیا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ئەو ئافرەتانەی وەرزشی رویشتن بە پێ بوماوەی سێ‌  كاتژمێر  بەلایەنی كەمەوە ئەنجامدەدەن ، ئەوا لە مەترسی تووشبوونیان لە جەڵتەی میشك بەدوور دەبن. بە بەراورد لەگەلً ئەو ئافرەتانەی كە بۆ ماەوەیەكی كەمتر بەپێ دەرۆن.

لێكۆلینەوەكە كە لە خولی "سترۆك(Stroke)  بلاوكراوەتەوە ، باس لەوە دەكات  ڕۆیشتن بە شێویەكی  بەردەوام مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك كەم دەكاتەوەو بەلگەیەكی دەستنیشاكراو لە نێوان ئەم جۆرە راهێنانەو مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دیاری كراوەوە هەیە

هەروەها لێكۆلینەوەیەكی پێشووتر ئاشكرای كردبوو ە، كە پەیوەندی لە نێوان ڕاهێنانی جەستەیی و كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشكەوە هەیە كە دەبێتە هۆی مەینی خوێن لەناو خوێنبەرەكاندا یاخۆد گیرانی مۆلۆلەكانی خوێن لە مێشكدا .

خۆسە ماریا هیورتا كە هەڵساوە بە ئەنجامدانی لێكۆلنەوەكە دەلێت" چالاكی جەستەیی لەكاتی بێكاریدا بە شێوەیەكی رێكۆپێك مرۆڤ دەكاتە خاوەن تەندروستیەكی چاك .

دەڵێت: ئەو ئافرەتانەی ڕاهێنانی ڕۆیشتن بۆ ماوەی 210 خۆلەك یان زیاتر لە هەفتەیەكدا ئەنجام دەدەن ، ئەوا مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك لەلایان كەم دەبێتەوە بە رێژەی 42% كەمتر دەبێتەوەوە بەتایبەتی ئەوانەی پایسكیل لێدەخۆڕن بەهەمان شێوە مەترسیەكە لەلایان كەمتر دەبێتەوە ، لەچاو ئافرەتانی تردا.