پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌بنه‌وه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 17 نیسان 2013 10:01

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانیكدا و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مرۆ پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌بوونی كه‌مێك خۆڵیش ، به‌ڵام ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی : به‌هۆی‌ درێژبونه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ نزمه‌ پاڵه‌ په‌ستۆی‌ باكوری‌ ئه‌فریقا و هاتنی‌ به‌رزه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت كه‌وا كه‌مێك تۆز و خۆڵ روو له‌ كوردستان بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌وا ئه‌م جۆره‌ كه‌شوهه‌وایه‌ پێشبینی ده‌كرێت هه‌تاوه‌كو سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ش به‌رده‌وامی هه‌بێت.