گۆڕینی ره‌نگی چاو به‌بێ عه‌ده‌سه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 17 نیسان 2013 09:38

زۆر كه‌س په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر به‌كارهێنانی‌(عه‌ده‌سه‌)ی‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگی‌ چاو، به‌مه‌به‌ستی جوانتر ده‌ركه‌وتنی چاوه‌كانیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ‌ كات پێویست نیه‌، هاوكات ده‌بێته‌ هۆی‌ زیان گه‌یاندن به‌ چاو بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژ، به‌ڵام وادیاره‌ به‌كارهێنانی‌ (عه‌ده‌سه‌)ی‌ لاستیكی‌ چیتر ته‌نها ڕێگه‌ نیه‌ بۆ گۆڕینی‌ ڕه‌نگی‌ چاو.

پزیشكێكی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ ڕێگایه‌كی‌ تازه‌ی‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆگۆڕینی‌ ڕه‌نگی‌ چاو له‌ قاوه‌ییه‌وه‌ بۆ شین.
ڕۆژنامه‌ی‌ (ده‌یلی‌ مه‌یل)ی‌ به‌ریتانیی‌ له‌ زاری‌ دكتۆره‌كه‌وه‌ (گریك هومر) له‌ سه‌نته‌ری‌ سترۆمای‌ پزیشك له‌ ویلایه‌تی‌ كالیفۆرنیای‌ ئه‌مریكی‌ ده‌ڵێت: "ئه‌م ڕێگا تازه‌یه‌ بۆ گۆڕینی‌ ڕه‌نگی‌ چاو پشت ده‌به‌ستێت به‌ به‌كارهێنانی‌ تیشكی‌ (لۆمینایس).

گریك هومر، وتیشی‌: "له‌ كاتێكدا كه‌ ڕه‌نگی‌ چاوه‌كه‌ گۆڕا ناتوانرێت دوباره‌ ڕه‌نگه‌ بنچینه‌ییه‌كه‌ی‌ چاوه‌كه‌ بگێڕدرێته‌وه‌.

ڕونیشی‌ كرده‌وه‌ ئه‌م كرداره‌ له‌سه‌ر لابردنی‌ ڕه‌نگی‌ پێكهاته‌ی‌(میلانین)كار ده‌كات له‌ چینی‌ باڵای‌ په‌لكه‌ زێڕینه‌ هه‌روه‌ها دوای‌ سێ‌ هه‌فته‌ ڕه‌نگه‌ شینه‌كه‌ ده‌سده‌كات به‌ ده‌ركه‌وتن له‌ چاودا.

د. گریك هومر، جه‌ختیشیكرده‌وه‌: له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ ده‌كات ناتوانێت نه‌شته‌رگه‌ری‌ پێچه‌وانه‌ ئه‌نجام بدات بۆ دوباره‌ به‌ده‌سهێنانه‌وه‌ی‌ ڕه‌نگه‌ سروشتیه‌كه‌ی‌ چاوی‌، واته‌ بۆ هه‌تایی‌ ڕه‌نگی‌ ئه‌و چاوه‌ به‌ شینی‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌ میانه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ زانكۆی‌ (كۆپنهاگن) كراوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ڕه‌نگی‌ چاو بۆ ماوه‌ییه‌، ڕه‌نگی‌ قاوه‌یی‌ زۆرترین و بڵاوترین ڕه‌نگی‌ چاوه‌ له‌ جیهاندا، به‌ڵام ڕه‌نگكردنی‌ به‌ شین هیچ بونێكی‌ ڕاستی‌ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ كه‌می‌ هۆڕمۆنیه‌ له‌ په‌لكه‌ زێڕینه‌دا، ئه‌م كه‌می‌ و نه‌بونی‌ هۆڕمۆنه‌ هیچ كاریگه‌ریه‌كی‌ خراپی‌ نیه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ مرۆڤه‌كان.

سه‌نته‌ری‌ سترۆمای‌ به‌ كرداری‌ هه‌ستاوه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م كاره‌ بۆ گۆڕینی‌ ڕه‌نگی‌ چاو   د. هومر، پێشبینی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌ چه‌ند ساڵی‌  داهاتودا به‌ ته‌واوی‌ به‌ جیهاندا بڵاو ب