ده‌وڵه‌مه‌ندێكی‌ بێ‌ شوێن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 15 نیسان 2013 13:08

پیاوێكی‌ ئه‌مریكی‌ هه‌ژار (50) هه‌زار دۆلاری‌ له‌یانه‌سیب بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ له‌ژێر خێمه‌دا به‌سه‌رببات.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ پێگه‌ی‌ (مای‌ نێت)ی‌ توركی‌، (دێنیس ماهورین)ی‌ ته‌مه‌ن (58) ساڵی‌ ئه‌مریكی‌ كه‌ دانیشتووی‌ ناوچه‌ی‌ (بلۆمینگتۆن)ی‌ ویلایه‌تی‌ (لینۆیس)ی‌ ئه‌مریكایه‌، له‌ساڵی‌ (1978)ه‌وه‌ به‌هۆی‌ هه‌ژاری‌و كه‌مده‌رامه‌تییه‌وه‌ ژیان له‌سه‌ر شه‌قام‌و ژێر خێمه‌و كابینه‌ی‌ شكاودا به‌سه‌رده‌بات، به‌ڵام ئێستا ئه‌و بووه‌ به‌پیاوێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند.

ماهورین له‌هه‌فته‌ی‌ ڕابردوودا به‌سێ‌ دۆلار بلیتێكی‌ یانه‌سینی‌ كڕی‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ختی‌ خۆی‌ تاقیبكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌خت یاوه‌ری‌ بوو یانه‌سیبه‌ گه‌وره‌كه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ (50) هه‌زار دۆلار بوو بۆی‌ ده‌رچوو.

ئه‌و پیاوه‌ ئه‌مریكییه‌ ده‌ڵێت:"من له‌ژیانی‌ خۆم به‌خته‌وه‌رم‌و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش خۆشحاڵی‌ كردم، به‌ڵام ژیانی‌ خۆم ناگۆڕم ته‌نها به‌و پاره‌یه‌ خێمه‌ كۆنه‌كه‌م نوێ‌ ده‌كه‌مه‌وه‌‌و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی‌ كه‌ ماومه‌ له‌ناو ئه‌و خێمه‌یه‌دا به‌سه‌ری‌ ده‌به‌م، هاوكات سه‌رجه‌م ددانه‌كانم باش ده‌كه‌مه‌وه‌و ئه‌و پاره‌یه‌شی‌ كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، بۆ خه‌رجی‌ ڕۆژانه‌ دایده‌نێم".