منداڵ و شەرم كردن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 11 نیسان 2013 12:59

شەرم كردنی بریتیە لە شڵەژانی دەروونی و نیگەرانی لە ژینگەی كۆمەڵگەدا بە هۆی بەشداری كردنی لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكاندا.

هەروەها بە مانای قسەنەكردنی منداڵانە لە بەرامبەر كەسانی تردا و تەنانەت ئەو كاتانەی كە بە شێوەیەكی راستەوخۆ پرسیاریان لێ‌ دەكرێت.

ئەوان بەشداری هیچ جۆرە پێشبڕكێ‌ و چالاكیەكیەكی كۆمەڵایەتی ناكەن و یان بۆ هەندێك شوێنی وەك یاریگا و قوتابخانە ناچن، تەنیا ئەو كاتەی كە لە لایەن یەكێك لە دایك و باوك یان هاوڕییەكی نزیكیانەوە پشتگیریان لێ‌ بكرێت.

ئەم هەستكردنە بە  نامۆیی  لە منداڵاندا دەتوانێت ببێە هۆی شەرم كردنی ئەوان لە رێگای سەرنجدانی خەڵكانی ترەوە " تەنانەت ئەگەر ئەم سەرنجدانە باشیش بێت" زۆرجار منداڵان لە باخچەی ساوایان یان پێش قوتابخانە شەرم دەكەن. كەسایەتیەكی نامۆی هەیە هەر لە خۆیەوە بە تەنیایی ناتوانێت كیشەیەك دروست بكات بەڵام لە كاتێدا رەفتارێكی شەرمنانە دەتوانێت پڕ لە ئازار بێت كە بێ‌ بەشی بكات لە هەبوونی هاوڕێ‌ و بەشداری كردنی لە یاری كردن و دەرفەتەكانی تر كە ئەوەش دەتوانێت كێشە دروست بكات .

هۆكاری شەرم كردن :

توێژینەوەكان وانیشان دەدەن كە نامۆ بوون و كەمڕوویی رەنگە هۆكاری ژەنەتیكی بێت بەپێی لێكۆڵینەوەكانی زانكۆی هاروارد سەبارەت بە منداڵان، بۆیان دەركەوت كە 15تا 20% منداڵان كە تازە لە دایك دەبن لە ژینگەیەكی بێدنگ و نامۆدا، هۆشیارو ئارامن. بەم شێویە نزیكەی 25% ئەم منداڵانە، شەرمن نابن لە كاتێدا زۆربەی ئەم منداڵانەی كە شەرمنن، منداڵالێكی پڕ لە جووڵە و چالاكین.

دەگوترێت كە ژینگە بۆ منداڵ، هۆیەكی كاریگەرە بۆ ئەوی منداڵێكی شەرمنی لێ‌ دەربچێت یان نا؟ رووكردنە نامۆبوون و شەرم كردنی منداڵ دەگەڕێتەوە بۆ هەلومەرجی و پەروەردە كردنی ناو ماڵ وەكو ناڕێكی لە پەروەردەكردنی منداڵ، ناكۆكیەكانی خێزان رەخنەی توندو دەسەڵاتی خوشك وبرا زیاتر بێت.

- یارمەتی منداڵە شەرمنەكەتان بدەن

ئەو دایك و باوكانەی كە بە شێوەیەك لە شێوەكان ئەوەیان لاپەسندە و پشتیوانی لێ‌ دەكەن یان بێ‌ ئەوەیكە زۆر سودمەند بن بۆیان یارمەتیان دەدەن تاوەكو ئاسانتر رووبەڕووی  پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان ببنەوە. ئەزموونی سەركەوتنێكی منداڵ، لە بەشێك لە بواری كۆمەڵایەتیدا دەبێتە هۆی هاندانی  لە بەشەكانی تردا. گاڵتە كردن بە منداڵ و كەمكردنەوە  و دەرخستنی بیروڕاو هەستەكانی بۆ لێدانی شەرم بە سەپاندنی پەیوەندییە كۆمەڵاتیەكان چارەسەرنابێت. بەڵام بۆ یارمەتی دانی منداڵ چەندین رێگای سودبەخش هەیە،  بەرامبەر كەسێك كە بەرامبەرتان وەستاوە بۆیە رێز لە منداڵەكەتان بنێن. منداڵە شەرمنەكان زۆربەی جار گوێگرێكی باشن و سەبارەت بە خەڵكانی تر كەمتر رق و توڕەیی دەردەبڕن. زۆربەی منداڵان كە كاتەكانی خۆیان بۆ یاری كردن تەرخان دەكەن. هەم لە دایك و باوكیان نزیكن و هەم هاوڕێیەكی بەوەفان.

لەو شوێنانەی كە بۆ منداڵەكەتان نا ئاشنا و نامۆیە پیشتگیری لە منداڵەكەتان بكەن بەتەنیا جێ‌ ی مەهێڵن و ئەو دەرفەتەی پێ‌ بدەن بەر لە بەشداری كردن لە  كۆمەڵدا بە باشی لێ‌ ی بكوڵێتەوە.

لەگەڵ منداڵەكەتاندا یاری بكەن و رۆڵی پێبدەن ئەو كارانەی كە بۆ ئەو زۆر گرانە راهێنانی لە سەر بكەن. چەند چالاكیەك دەست نیشان بكەن كە منداڵەكەتان دەتوانێت ئەنجامی بدات. یارمەتیان بدەن تا ئەو كاتانەی كە ئەندامانی خێزان و هاوڕێیان لە دەروی یەك كۆبوونەتەوە ئەنجامی بدەن. بۆ نمونە ئەو دەتوانێت وانیشان بدات كە میوانەكان جلەكانیان لە كوێ‌ هەڵبواسن یان كەل و پەلەكانی سەرمێز رێك بخات.

هانی منداڵەكەتان بدەن كە ئامێرەكانی یاری كردن بۆ منداڵەكانی بچووكتر بدۆزێتەوە. تاوەكو ئەوە دەربخات كە چۆن دەتوانێت بە پارچەی بچووك خانوویەك دروست بكات.

بەم شێوەیە ئەو بڕوا بەخۆ بوونێكی زیاتری لە لا دروست دەبێت لە پەیوەندیەكانی دا لەگەڵ منداڵەكانی بچوكتر.

رێگا بە منداڵەكەتان بدەن كە هەندێك لە كێشەكانی خۆی، بەخۆی چارەسەر بكات. تەنانەت ئەگەر لای زۆرگرانیش بێت. رای خۆتان لە توانای منداڵەتان بۆ رووبەڕوو بوونەوەی گرفتەكانی و رێگای چارەیان دەرببڕن.

كاتێك كە منداڵەكەتان رووبەڕووی پرسێكی كۆمەڵایەتی دەبێتەوە و سەركەوتنی تیادا بەدەست دەهێنێت، گرنگی پێبدەن و رای خۆتانیش دەرببڕن.