خاوکردنەوەی قژ بەبێ بەکارهێنانی ئوتو پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 11 نیسان 2013 12:42

هەموو خانمێک خەون بەقژێکی خاوو نەرمەوە دەبینێت بەبێ گەڕانەوە........... بۆ بەکارهێنانی ئوتوی خاوکەرەوەی قژ. یاخود بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت لەئارایشتگاکانی جوانکاری کە زۆرێکیان بریتین لە ماددەی کیمیایی و زیانێکی زۆر بە قژ دەگەیەنن.
دوور لەو رێگایانە ئەمرۆ رێگەیەکی سروشتیت پێدەڵێین بۆ خاوکردنەوەی قژ بەشێوەیەک ببێتە ئاوریشم لەنەرمیدا.
لە دروستکردنی گیراوەکەدا پێویستت بەم کەرەستانە دەبێت (کونجی، زەیتی گەنمەشامی، سەباری سروشتی)
کونجیەکان لەسەر ئاگر سوور بکەرەوە پاشان بیهاڕە، زەیتی گەنمەشامیەکە لە قاپێکدا دابنێ و کونجیەکەی تێبکە و بیهێڵە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر. مادە لینجەکەی ناو سەبارەکە دەربهێنە و
تێکەڵی بکە لەگەڵ زەیتی گەنمەشامیەکە بەخەڵاتەی کارەبایی و تێكەڵەکە بدە لە قژت بەشێوەیەک هەموو تاڵەکان بگرێتەوە.
قژت بەزەرفێکی پلاستیکی داپۆشەو بۆ ماوەی زیاتر لە چوار کاتژمێر پێوەی بهێڵەوە و دواتر قژت بشۆ و هەست بەجیاوازیەکەی بکە.