ئامۆژگاری‌ بۆ جوانی‌ چاوه‌كانت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
پێنج شەممە, 11 نیسان 2013 12:38

ئامۆژگاری‌ بۆ جوانی‌ چاوه‌كانت
جوانی‌ چاو كلیلی‌ جوانی‌ روخساره‌، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاوه‌كانت پرشنگدارتر و بریقه‌دارتر بێت ئه‌وا په‌یڕه‌وی ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ بكه‌.
1 بۆ نه‌هێشتنی‌ ئاوساوی‌ چاو پێویسته‌ دوو كیسی‌ بچوك چای‌ ره‌ش بكرێته‌ ناو یه‌ك كوب ئاوی‌
گه‌رمه‌وه‌، پاشان ده‌خرێته‌ سه‌ر چاوه‌كان بۆ ماوه‌ی‌ 15 خوله‌ك.
2 به‌ لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ پێویسته‌ رۆژی‌ 8 په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ رزگارت بێت له‌و ژه‌هرانه‌ی‌ كه‌
له‌ جه‌سته‌دا دروست ده‌بێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دروست بونی‌ ره‌نگێكی‌ تاریك له‌ ژێر چاودا.
3 بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاوه‌كانت گه‌ش بێت ئه‌وا پێویسته‌ دوو پارچه‌ لۆكه‌ی‌ بچوك ( ئه‌و لۆكانه‌ی‌ كه‌ بۆ
لابردنی‌ موكیاج به‌كار دێت ) بخرێته‌ ناو ئاوی‌ سارده‌وه‌ پاشان بخرێته‌ سه‌ر چاوه‌كانت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ ناردنی‌ خوێن له‌ چوارده‌وری‌ چاودا وه‌ هه‌روه‌ها بۆ نه‌هێشتنی‌ ئه‌و ژه‌هره‌ كۆبوه‌وانه‌ی‌
كه‌ له‌ ماسولكه‌كانی‌ چوارده‌وری‌ چاودا هه‌یه‌.
4 پێویسته‌ چوارده‌وری‌ چاو به‌ كرێمی‌ تایبه‌ت به‌ چاو یان به‌ رۆنی‌ بایه‌م چه‌ور بكرێت بۆ رێگه‌گرتن
له‌ دروست بونی‌ چرچ.
5 بۆ ئه‌وه‌ی‌ ماسولكه‌كانی‌ چوارده‌وری‌ چاو نه‌رم و شل نه‌بێت، پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ رێك وپێك رۆژانه‌ مه‌ساجی‌ پێبكرێت تا ماسولكه‌كان توند بنه‌وه‌.