خوێ ده‌بێته‌ هۆكاری‌ گیان له‌ده‌ستدان پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 08 نیسان 2013 11:11

به‌كارهێنانی‌ خوێ له‌سه‌رووی‌ ئاستی‌ ڕێگه‌پێدراوه‌وه‌ له‌جیهاندا بۆته‌هۆی‌ گیان له‌ ده‌ستدانی‌ 2.3 ملیۆن كه‌س.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له‌لایه‌ن زانكۆی‌ "هاڤاردی‌ "ئه‌مه‌ریكی‌ یه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ری‌ ده‌ خات، كه‌له‌ساڵی‌ 2010دا ئه‌وانه‌ی‌ خوێیان زیاتر له‌ بڕی‌ ئاسایی‌ خواردووه‌ به‌هۆی‌ جه‌ڵته‌ی‌ مێشك ونه‌خۆشی‌ دڵ و گیرانی‌ بۆریه‌كانی‌ خوێنه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مساڵیش له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ تایبه‌ت به‌دڵ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا، له‌ئه‌نجامی‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ 247 ڕووپێوی‌  تایبه‌ت به‌ بڕی‌ خوێ بووه‌ له‌وولاَته‌ جیاوازه‌كانی‌ جیهاندا، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ولاَته‌ هه‌ژار ودواكه‌وتوه‌كاندا.

ده‌ریخستووه‌ كه‌ڕێژه‌ی‌  84 % ئه‌ومردنانه‌ی‌ له‌و ولاَتانه‌دا بووه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌  زیاد به‌كارهێنانی‌ خوێ بووه‌،ئه‌وكۆمه‌ڵه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ی‌ تایبه‌ت به‌دڵ هۆشیاری‌ ده‌دات كه‌ڕۆژانه‌ نابێت زیاتر 1.5گم خوێ‌ زیاتر بخورێت.