چاویلكه‌ی‌ گونجاو هه‌ڵبژێره‌ بۆ روخسارت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 08 نیسان 2013 10:58

هه‌ندێك رێنمایی‌ هه‌یه‌ له‌ كاتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ چاویلكه‌دا پێویسته‌ بیزانیت بۆ ئه‌وه‌ی‌ روخسارت
شێوه‌یه‌كی‌ جوان و سه‌رنج راكێشی‌ هه‌بێت.

*ئه‌گه‌ر روخسارت شێوه‌ی‌ دڵی‌ هه‌یه‌، ئه‌وا خۆت دورخه‌ره‌وه‌ له‌و چاویلكانه‌ی‌ كه‌ چوارچێوه‌ی‌
ئه‌ستوریان هه‌یه‌ له‌ به‌شی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌، چونكه‌ چه‌ناگه‌ت زیاتر باریك تر ده‌رده‌كه‌وێت، باشتره‌
ئه‌و چاویلكانه‌ هه‌ڵبژێریت كه‌ چوارچێوه‌یان نییه‌ یان چوارچێوه‌یه‌كی‌ زۆر ته‌نكی‌ هه‌بێت.

* ئه‌گه‌ر روخسارت شێوه‌ی‌ هێلكه‌یی‌ هه‌یه‌ ئه‌وا چانست هه‌یه‌و هه‌موو جۆره‌ چاویلكه‌یه‌ك ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ روخسارت.

*ئه‌گه‌ر روخسارت ره‌قه‌ڵه‌یه‌ ئه‌وا پێویسته‌ ئه‌و چاویلكانه‌ هه‌ڵبژێریت كه‌ له‌ به‌شی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ چوارچێوه‌كه‌ی‌ شتێكی‌ سه‌رنج راكێشی‌ هه‌بێت، به‌شی‌ خواره‌وه‌ی‌ ده‌بێت زۆر ساده‌ بێت، باشتره‌ كه‌ چوارچێوه‌ی‌ بچوك هه‌ڵنه‌بژێریت.

* ئه‌گه‌ر روخسارت شێوه‌ی‌ بازنه‌یی‌ هه‌یه‌ ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و جۆره‌ چاویلكانه‌ هه‌ڵبژێریت كه‌ روخسارت باریك و درێژ ده‌رده‌خات بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ كه‌ چاویلكه‌ی‌ رێك و ته‌ریب هه‌ڵبژێریت.