خانمانی‌ فه‌رمانبه‌ر دڵخۆشتر و ته‌ندروسترن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 08 نیسان 2013 10:51

لةتوێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ ئه‌مریكی‌ كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ (سایكۆلۆجی‌ خێزان) بلاَوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌ریخستوه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ فه‌رمانبه‌رن زیاتر هه‌ست به‌ خۆشی‌ و به‌ ته‌ندروستی‌ باش ده‌كه‌ن به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ بێ‌ كارن.

تۆڕی‌ سی‌ ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه‌  كه‌ باری‌ ده‌رونی‌ دایكانی‌ یان ئافره‌تانی‌ فه‌رمانبه‌ر باشتره‌ CNN
به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی‌ بێ‌ كارن.

هه‌روه‌ك (شیریل بولر) مامۆستا له‌ بواری‌ به‌ره‌وپێشچونی‌ مرۆڤایه‌تی‌ و خێزان له‌ (كارولاینای‌ سه‌رو) ده‌ڵێت: "ئامانج له‌ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئافره‌ت هه‌وڵی‌ به‌ ده‌ست هێنانی‌ كار بدات، چ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كاری‌ ته‌واو، مه‌به‌ست له‌ كاری‌ ته‌واو مانای‌ هه‌موو رۆژه‌كه‌ كار بكه‌یت یاخود نیوه‌ی‌ رۆژ كار بكه‌یت".

هه‌روه‌ها له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا رونیكردۆته‌وه‌ ئه‌و دایكانه‌ی‌ كه‌ فه‌رمانبه‌رن كاریگه‌ری‌ زیاتر و باشتریان
هه‌یه‌ له‌ سه‌ر منداڵه‌كانیان هه‌ر له‌ رووی‌ به‌شداریكردنی‌ چالاكیه‌كانی‌ قوتابخانه‌یان و یارمه‌تی‌ دانی‌
منداڵه‌كانیان وه‌ك به‌ ده‌ست هێنانی‌ پێداویستیه‌كانی‌ قوتابخانه‌ و زیاتر وشیاركردنه‌وه‌ی‌
منداڵه‌كانیان.

هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وه‌ك ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ كار
به‌ شێوه‌یه‌كی‌ نیوه‌ی‌ رۆژ ده‌كه‌ن، یان به‌ پێی‌ كاتژمێر بۆ چه‌ند كاتژمێرێكی‌ كه‌م رۆژانه‌ كار ده‌كه‌ن
گرفتیان كه‌م تره‌ له‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ كاری‌ ته‌واوی‌ رۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ده‌كات كه‌ ئافره‌تانی‌ فه‌رمانبه‌ر كه‌متر دووچاری‌ باری‌ ده‌رونی‌ خه‌مۆكی‌ ده‌بن
به‌راورد به‌ ئافره‌تانی‌ بێ‌ كاره‌.