درامای گه‌رده‌لول ڕاگیرا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 08 نیسان 2013 09:56

 

به‌هۆی بوونی كه‌موكورتی له‌درامای گه‌رده‌لول، به‌رپرسانی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات، بڕیاریدا په‌خشكردنی دراماكه‌ ڕابگرێت.

په‌یجی فه‌رمی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات، بینه‌رانی كه‌ناڵ كوردسات ئاگه‌دار ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه‌ی بواره‌كانی مێژوویی، هونه‌ریی، كلتوریی‌و نه‌ته‌وه‌یی، درامای (گه‌رده‌لول) بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ڕاده‌گیرێت.

درامای (گه‌رده‌لول به‌شی‌ سێ) پێكهاتووه‌، له‌(61) زنجیره‌، تائێستاش چه‌ند زنجیره‌یه‌ك له‌دراماكه‌ له‌كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات په‌خشكراوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی توند بووه‌ته‌وه‌.