له‌ شه‌وی‌ بووكێنیدا ته‌ڵاقیدا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 15 نیسان 2012 18:41

 

له‌ سه‌نعای‌ پایته‌ختی‌ یه‌مه‌ن، زاوایه‌ك له‌ شه‌وی‌ بوكێندا، بوكه‌كه‌ی‌ ته‌ڵاقدا و بڕیاریدا به‌ یه‌كجاری‌ لێی‌ جیابێته‌وه‌.
بیانووی‌ زاوا ئه‌وه‌ بوو، بوكێ په‌رده‌ی‌ كچێنی‌ نه‌بووه‌ بۆیه‌ ته‌ڵاقی‌ داوه‌ به‌ڵام بوك سوور بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ ژیانیدا هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ نه‌كردووه‌ و ئه‌و تۆمه‌ته‌ راست نیه‌.
له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه‌، بوكێ داوایكردووه‌ پزیشك پشكنینی‌ بۆ بكات، بۆیه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ پشكنینی‌ بۆ ده‌كرێت ده‌ركه‌وێت په‌رده‌ی‌ كچێنی‌ له‌ ده‌ست نه‌داوه‌ و پاكیزه‌یه‌!!!.
یه‌كێكه‌ له‌ خزمه‌كانی‌ زاوا به‌ رۆژنامه‌ی‌"الرای‌" كویتی راگه‌یاندووه‌، زاوا بڕی‌ 19 هه‌زار دۆلار له‌و هاوسه‌رگیره‌یه‌یی‌ زه‌ره‌ریكردووه‌.