ئایا هەیفا وەهبی بە نهێنی شوی کردووە؟ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 15 نیسان 2012 18:41

ئەستێرەی لوبنانی هەیفا وەهبی لەسەر ئەکاونتی خۆی لە تویتەر چەند رەسمێکی بڵاوکردەوە بە جلوبەرگی بوکێنیەوە بە بێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ شتێک بدات کە بۆ چ مەبەستێک ئەم جلوبەرگەی لەبەرکردووە،ئەمەش بووە جێگای سەرسورمانی هەواداران و خۆشەویستانی هەیفا ، زۆرێک لە هەواداران پرسیاری ئەوەیان کردووە کە بۆ ئەم جلوبەرگەی پۆشیوە ئایا بەنهێنی شوی کردوەتەوە یان ئەمە یەکێکە لە سوپرایزەکانی ٢٠١٣ یان درۆی نیسانە.