بـەوێنە.. پیاوێک لـە داخی ژنەکـەی خۆی دەکـات بـە مردوو پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 16 ئەیلول 2018 02:54

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پیاوێک لە ترسی داواکارییەکانی ژنەکەی خۆی دەکاتە مردوو.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانیا، دانی گۆنزالیس کە پیاوێکی هیندۆراسیە و تەمەنی 27 ساڵە، پاش ئەوەی لە داواکاریەکانی هاوسەرەکەی بێزاردەبێت، بڕیاردەدات بە گرتنی چەند وێنەیەکی خۆی بە مردوویی لەسەر راخەرێک هاوشێوەی تابوت، هاوکات لۆکەش دەکاتە دەم و لوتیەوە.

دواتر لە هاوڕێکانی داوادەکات ئەم وێنانە بنێرن بۆ هاوسەرەکەی لە هیندۆراس، ئاگاداریشی بکەن کە بە شێرپەنجە مردووە، پاش ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان بڵاودەبێتەوە و هاوسەرەکەشی بەم هەواڵە تووشی سەرسوڕمان دەبێت.

 

بەڵام هێندەی نەبرد درۆکەی دانی گۆنزالیس ئاشکرابوو، چونکە نەیتوانی بەباشی نواندن بۆ مردنی خۆی بکات، لە یەکێک لە وێنەکاندا بەباشی دەردەکەوێت کە خەندە لەسەر لێوەکانیەتی.

رەفتاری ئەم پیاوە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تووشی سەرسوڕمان دەکات، بەڵام دانی بۆ میدیاکان وتی "هاوسەرەکەم هەموو هەفتەیەک یەک رۆژ پەیوەندی پێوە دەکردم، داوای پارە و مۆبایلی لێدەکردم، دواتر تا هەفتەی داهاتوو هیچ قسەی لەگەڵ نەدەکردم و دووبارە داوای هەمان پێداویستی دەکردەوە، بە بیانووی دزینی مۆبایلەکەی، هەربۆیە ئەم رێگایەم هەڵبژارد".